Hassan Zirak – Chibkam Nemehchareh
متن آهنگ چی بکه م نیمه چاره از حسن زیرک
ئه‌رێ ئه‌و باڵابه‌رزه‌ی ئه‌ی وه‌ی ئه‌و تێل به‌سه‌ره
ئه‌رێ ئه‌منی کوشتووه بۆچی خۆی بێ خه‌به‌ره
ئه‌رێ ڕۆح و ئیمانم مردم ئه‌و ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره
چی بکه‌م نیمه چاره دڵ عاشقه و برینداره
که‌س ناناسم له‌و شاره یاری خۆمه و لێم بێزاره
که‌س شک نابه‌م له‌و شاره یاری خۆمه و لێم بێزاره
خۆزگه له‌و دنیایه‌دا حاسڵ بایه مورادم
چه‌ند جه‌فام له دووت کێشا عاقیبه‌ت ڕه‌نج به بادم
عه‌نتیکه و زێده لاوه چۆنی لێ بکه‌م سڵاوه
سنگی په‌نیری کوردی زوڵفی گیابه‌ند و خاوه
که‌له‌که‌ی چه‌پم کونه لێوئاڵ به مست لێی داوه
کچی ئه‌گه‌ر نابی به یارم خوداحافیز ماڵئاوا
غه‌ریب ماوم له به‌غدایه به‌ژنت چڵه بیزایه
له‌وه‌تا ئه‌و ژنه‌م دیوه هیچ که‌سم وه‌بیر نایه
داوم که‌وتۆته داوی قه‌ت قه‌ت کۆتایی نایه
ئه‌رێ قوربان کۆچه‌که‌ی ئه‌ی وه‌ی ئهحمهدئاوات بم
ئه‌رێ باوه‌ش و منداڵی جوانێ کۆرپه‌ی ساوات بم
ئه‌رێ له خودام ته‌ڵه‌به هه‌ر من خۆم به زاوات بم
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات