Hassan Zirak – Of pary
متن آهنگ ئوف په ری از حسن زیرک
نه‌ماوه تاقه‌تی ژینم له ده‌س چوو ڕۆحی شیرینم
ره‌فیقان تێر بکه‌ن شینم سه‌دای گریه و فوغان با بێ
ئه‌سیری تاری گیسووتم هیلاکی چاوی جادووتم
شه‌هیدی تیغی ئه‌برووتم ده‌سا عیسای زه‌مان با بێ
به‌سیه قوربان ده‌ردی‌سه‌ر بۆ تۆ مردم ڕه‌ش‌ئه‌سمه‌ر
له‌سه‌ر باڵای تۆیه من له دنیا بووم ده‌ربه‌ده‌ر
مه‌مکی چه‌پت فنجانه ئه‌وی ڕاستت وه‌ک گه‌وهه‌ر
ئۆف په‌ری په‌ری په‌ری قورینگی چۆمی گاده‌ری
ئیجازه‌م له دایکی سه‌ند بۆ خۆم ده‌بمه مشته‌ری
وه‌ره ده‌سته‌ملانت بم چه‌ند جوان و ڕه‌ش‌ئه‌سمه‌ری
سوێندم ناوێ به وه‌ڵڵا شیرینی ده‌ڵێی شه‌که‌ری
قه‌یتانی دوو لێوانی به‌ندی له دڵم پساوه
کفرێ له من قه‌وماوه ده‌سم له مه‌مکی داوه
سنگی په‌نیری کوردی زولفی گیابه‌ند و خاوه
که‌له‌که‌ی چه‌پم کونه لێوئاڵ به مه‌ست لێی داوه
ئه‌گه‌ر نابی به یارم وه‌ی خوداحافیز ماڵ‌ئاوا
ئه‌رێ نازدار ماڵم نازدار قه‌د باریکه‌ی شه‌ده لار
ده‌وه‌ره له ده‌ورت گه‌ڕێم له جیاتی جارێ سه‌دجار
مه‌سه‌له‌ی پێشینانه هه‌ر ئه‌وساڵ خۆزگه‌م به پار
ده‌تبه‌م و ده‌تڕفێنم یا له‌سه‌رت بم قه‌رزدار
به‌وه‌ی بادی هه‌وایه زولفی هه‌ودا هه‌ودایه
ئاوری له من به‌رداوه له باخه‌ڵ گوله دایه
له‌گه‌ڵ لێوئاڵێ جووت بین له‌زه‌ت هه‌ر له‌وه‌ی دایه
ده‌وه‌ره ده کچێ جووت بین به‌ژنت داری بیزایه
ئۆف په‌ری په‌ری په‌ری قورینگی چۆمی گاده‌ری
ئیجازه‌م له دایکی سه‌ند بۆ خۆم ده‌بمه مشته‌ری
ده‌وه‌ره ئاوێزانت بم هه‌ر ئه‌تۆم تاجی سه‌ری
وه‌ره ده‌سته‌ملانت بم چه‌ند جوان و ڕه‌ش‌ئه‌سمه‌ری
ده‌رمانی حه‌وت ده‌ردانی برنجی ڕه‌شت و گێڵانی
کارخانه‌ی هه‌مه‌دانی به ملوێنێ هه‌رزانی
ئه‌و د‌ه‌رده ئه‌من ده‌کوژێ ژنی گوله‌ی مێردانی
چاوی وه‌ستاکه‌ی کوێر بێ سۆلان ده‌گووشێ پانیانی
ئۆف په‌ری په‌ری په‌ری قورینگی چۆمی گاده‌ری
ئیجازه‌م له دایکی سه‌ند بۆ خۆم ده‌بمه مشته‌ری
وه‌ره ده‌سته‌ملانت بم چه‌ند جوان و ڕه‌ش‌ئه‌سمه‌ری
له قه‌مته‌ره و بورهانی له کولیجه و له ده‌رمانی
سه‌یدی کاکه‌جان هاوار له مه‌زاری سه‌هۆڵانی
دڵی لێوئاڵ نه‌رم که‌ی هه‌ستێ بێ بۆ ڕێی کانی
ڕوحمی خودای له دڵدا بێ من ماچ که‌م کوڵمه‌کانی
ئۆف په‌ری په‌ری په‌ری قورینگی چۆمی گاده‌ری
ئیجازه‌م له دایکی سه‌ند بۆ خۆم ده‌بمه مشته‌ری
وه‌ره ده‌سته‌ملانت بم چه‌ند جوان و ڕه‌ش‌ئه‌سمه‌ری
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات