دانلود آهنگ ئامینی نازه نینی از حسن زیرک به همراه متن کامل آهنگ

توضیحات

   Hassan Zirak –  Amineh Nazanineh

 

متن آهنگ ئامینی نازه نینی از حسن زیرک

 

 

له‌به‌ر ده‌ر کیان داره گیان هه‌نجیره یان هه‌ناره
وه‌ی له‌سه‌ر باڵای لێوئاڵێ خۆم با بمده‌ن له سێداره
شه‌رته تاکوو نه‌مکوژن ده‌س هه‌ڵگیر نیم له‌و کاره
شه‌و و ڕۆژ له‌یل و نه‌هار ئای دڵ بۆ وی بێ‌قه‌راره
ئایشیلێ نازه‌نینێ به به له سیڕه‌ی پۆتینێ
ده‌بم به چه‌تری سه‌ری یار بۆ ڕێگای مه‌ڕدۆشینێ
وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و ڕاده‌بوورێ ساڵا له‌وه‌ی نامبینێ
بەچی زانیم یار بۆم دێ ئاخ بە قاقای پێکەنینێ
وەی لەبەر دەرکییان ئاوە های قەدبڵێندە و بەڵەک چاوە
نازانم برادەر بۆچی لێوئاڵێ لەمن تۆراوە
پێم گوت ئاوێزانت بم وەی ڕۆژێ تاکوو ڕۆژئاوا
ڕوحمی خودات لەدڵدا بێ های خەدەنگت لەدڵم داوە
ئامینێ نازەنینێ ئۆخەی لەسیڕەی پۆتینێ
دەبم بە چەتری سەری من لەبۆ ڕێی مەڕدۆشینێ
ئەگەر دێت و ڕادەبوورێ سەڵا لەوەی نایبێنێ
ئاوری لەمن بەرداوە قەدباریکەی لێونەخشینێ
وەی لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە گیان قەدی دەڵێی شمشاڵە
سەر کەمە سەر ڕانی نەرمت پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە گیان بمشێڵە بڵێ بێ حاڵە
عورووسم جووم ئەرمەنیم من دینم بۆ تۆ بەتاڵە
ئایشیلێ نازەنینێ بەهبەهـ لەسیڕەی پۆتینێ
دەبم بە چەتری سەری بۆ ڕێگای مەڕدۆشینێ
بەچیم زانی ئەو کچە بۆم دێت بە قاقای پێکەنینێ
ئەگەر دێت و ڕادەبوورێ سەڵا لەوەی نایبێنێ
ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئاخ ئامان
ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئەی هاوار ئەی
دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم
لەدوو لا مەست و حەیرانم بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردن نە قوربانی لەبانت بم
وەی لەبەر ئەو ژنە چەند جوانە گیان بەژنی دارحەیزەرانە
ڕێکوپێک بەینەڵڵا وایە ئەبرۆی ماهی کەوانە
پێم گوت ئاوێزانت بم من تا سبەینێ ئەو دەمانە
ئاوری لەمن بەرداوە وەی بە ملوێنێک هەرزانە
ئایشیلێ نازەنینێ بەهبەهـ لەسیڕەی پۆتینێ
باڵام بەباڵای ئەو کچە گرتووە چوار قامک کورتی دێنی
هەی دەڵێم بمدەیە ماچێ تۆ بەوڕۆ و بە سبە و بە دوێنی
ئاورت لەمن بەرداوە سوورەقورینگی لەبیتوێنی
جوانە بەینەڵڵا جوانە دەی مامزێ دەشتی بۆکانە
پێم گوت ئاوێزانت بم وەی حدوودێ شاروێرانە
هەی دەڵێم ئاوێزانی بم وەی سەرتۆپی کوردستانە
ئاوری لەمن یار بەرداوە باری کرد لەباخ لەبانە
ئایشیلێ نازەنینێ بەهبەهـ لەسیڕەی پۆتینێ
دەبم بە چەتری سەری یار لەبۆ ڕێی مەڕدۆشینێ
ئەگەر دێت و ڕادەبوورێ سەڵا لەوەی نایبێنێ
بەچیم زانی بۆم دێ ئاخ بە قاقای پێکەنینێ
دەسماڵ حەریری سادە گیان ڕووبەندت بۆ من لادە
بۆ تۆ نەماوم من کوژرام مردم ناسکە سەیزادە
هەی دەڵێم ئاوێزانت بم گیان ڕووبەندت بۆ من لادە
بۆ ڕووبەند چاکم کچێ لێوئاڵێ بەڕووی خاڵانم دادە
ئایشیلێ ناسکە جوانێ کچێ مەیلی جارانت کوانێ
پێم گوت ئاوێزانت بم دەی لەڕاستەی خیابانێ
ئاورت لەمن بەرداوە تۆ پیر بووی ئەو مەکرەت دانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند وەی لەڕاستەی خیابانێ

 

اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک

🎵 اهنگ ئه ری هو نازه نین از حسن زیرک 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *