Hassan Zirak – Khanemekay Moosel
متن خانمه که ی مووسل از حسن زیرک
نازدار و نازدار گیانه نازدارت کردم
چیم نه‌ده‌زانی له ڕیشه‌ت بردم
ئاخ به‌و به‌و به‌و خانمه که‌ی مووسڵ
دوێنێ غونچه بووی کوێ‌ڕا بووی به گوڵ
قه‌سه‌مه‌ت ده‌ده‌م گوڵه‌که‌م به‌و حه‌زره‌ت داوود
خۆم‌و بڕاکه‌م نازدار گیان قوربانی ناوت
گه‌ڕ بمبێ دونیا بفرۆشم بۆ سورمه‌ی چاوت
خۆ من گاور نیم که‌وتوومه داوت
هه‌ر ته‌مێ له‌سه‌ر کێوێ ساکنه
ئه‌وه ته‌م نییه هه‌ناسه‌ی منه
دونیا له سه‌ر تۆ له من دوژمنه
ئاخ به‌و به‌و به‌و خانمه که‌ی مووسڵ
پێت بنێ له بان دوو تاڵ ڕیشه‌ی دڵ
سوێندێکت ده‌ده‌م تۆ وه‌بیللاهی
وه‌سڵی یار خۆشه یان پادشاهی
ئاخ به‌و به‌و به‌و خانمه که‌ی مووسڵ
دوێنێ غونچه بووی کوێ‌ڕا بووی به گوڵ
قورعانێ بێنن ده‌ستی پێداده‌م
له تۆ زیاتر مه‌یل به که‌س ناده‌م
ئاخ به‌و به‌و به‌و خانمه خاسه‌که‌م
پێت بنێ وه بان دیده ڕاسه که‌م
له دووری باڵات بووم په‌ڕه‌وازه
غه‌مبارت کردم چیبکه‌م زۆر بێ ئه‌ندازه
به‌قات پێناکه‌م ژن بێ مه‌جازه
ئاخ به‌و به‌و به‌و خانمه که‌ی مووسڵ
پێت بنێ له بان دوو تاڵ ڕیشه‌ی دڵ
ڕێگاکه‌م دووره مه‌نزڵم کوێستانه
شه‌و به‌سه‌ردا دێ خه‌م لێم میوانه
عاشقی تووران بوم ماڵ له ئێرانه
هیچ لۆمه‌م مه که‌ن ڕیشه‌ی جه‌رگانه
ئاخ به‌و به‌و به‌و خانمه که‌ی مووسڵ
دوێنێ غونچه بووی کوێ‌ڕا بووی به گوڵ
خودایا چیبکه‌م بۆ تۆزێ ده‌رمان
بیده‌م به بابی باوکه‌که‌ی تووران
بیخوا نه‌مێنێ بمرێ بێ‌ئیمان
با به یه‌ک بگه‌ین ذڵی هه‌ردووکمان
ئاخ به‌و به‌و به‌و خانمه خاسه‌که‌م
پێت بنێ وه بان دیده ڕاسه که‌م
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات