Navid Zardi – Lawa Lawa
متن آهنگ لاوە لاوە از نوید زردی
خۆشەویستم ئەمڕۆش دیسان
کاتێ هاتی کۆڵانی دڵ
حەوشەی سینەم ئاوپڕژێن کرد
بەڵکوو لادەی لە خوانی دڵ
ئەزیزەکەم سەبرت بردم
هێندە تووندی ڕامەبوورە
هیچ دەزانی لە خاکی دڵ
خۆشەویستی بێ سنووره
خۆشەویستیت ئاوێتەیە
دەگەڵ خەونی گشت شەوانم
خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی
ئەی ئارامی ڕووح و گیانم
ئەی چرکەکان ڕابوەستن
یارم لە لام دانیشتوە
هەستت نەیە تخوا نەسیم
کوتری دڵداری نیشتووە
لاوە لاوە لاوە لاوە
لاوی جوانی وڵاتی من
ئەی جوانترین دیاری خودا
ئەی باشترین خەڵاتی من
لاوە لاوە لاوە لاوە
لاوی جوانی وڵاتی من
ئەی جوانترین دیاری خودا
ئەی باشترین خەڵاتی من
هەموو کەسی من، دڵم
ماوەیەکە کە لێرە نی
بەڵام بۆنی تۆ هەناسە دەکێشم
دڵخۆشم کە پێ دەکەنی
هیچ دەزانی هیچ دەزانی
خۆشم دەوێی هێندی گیانم
کە شەو تەواوی خەونەکەم
ئەتۆ دەبی میوانم
خۆشەویستیت ئاوێتەیە
دەگەڵ خەونی گشت شەوانم
خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی
ئەی ئارامی ڕووح و گیانم
ئەی چرکەکان ڕابوەستن
یارم لە لام دانیشتوە
هەستت نەیە تخوا نەسیم
کوتری دڵداری نیشتووە
لاوە لاوە لاوە لاوە
لاوی جوانی وڵاتی من
ئەی جوانترین دیاری خودا
ئەی باشترین خەڵاتی من
لاوە لاوە لاوە لاوە
لاوی جوانی وڵاتی من
ئەی جوانترین دیاری خودا
ئەی باشترین خەڵاتی من
آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از نوید زردی
نظرات