Michael Mahabadi – Jehanem Pashkenewah
متن آهنگ جیهانم پشکنیوه از میکائیل مهابادی
جیهانم پشکنیوه
نازدار جوانم زۆر دیوه
به‌ڵام وه‌ک تۆ نازه‌نین
نه‌مدی له‌سه‌ر رووی زه‌مین
نه گوڵێ نه هوزاری
جوان و شیرین ره‌فتاری
نه وه‌ک شاهی سه‌ر ته‌ختی
نه وه‌ک گوڵی نه‌و به‌ختی
نه سه‌روی نه چناری
نه سێوی نه هه‌ناری
بڵێم فریشته ئه‌و نی
ده‌نگت خۆشه وه‌ک که‌ونی
نه شاهێنێ نه بازین
نه کۆتڵه‌ی تهقنه بازین
نه ساحیری نه جادوو
دڵ و دیمنت چۆن برد توو
نه وه‌ک ماهی تابانی
نه ئه‌ستێره‌ی به‌یانی
گه‌لاوێژی هه‌ڵا تووی
پێرووی یانه ته‌رازووی
نه پێرووی نه گه‌لاوێژ
بێ تیغ و بێ چه‌ک خوێنرێژ
نه وه‌ک مۆده‌ی فه‌ره‌نسه‌ی
نه کچی نازداری نهمسهی
نه ئاده‌می نه په‌ری
نه وه‌ک کچی کۆچه‌ری
به‌م ئاواته نیه ئازاره
به‌م ده‌نگ و به‌م ئاوازه
کیژێ تۆم دی وام زانی
تۆ کچی کوردستانی
به یه‌زدان و زه‌رته‌شت
به‌م فریشتانه‌ی به‌هه‌شت
ئه‌گه‌ر ئه‌وی به‌راستی
رزگار ده‌بم له په‌ستی
نازداره‌ی ماهی روخسار
ئه‌وه‌ی بیست هاته گوفتار
له سه‌ره‌تا تا ئه‌نجام
وه‌های پێ گوتم وه‌رام
من گۆران و تۆ کرمانج
هه‌ردوو بۆ شوێن یه‌ک ئامانج
هه‌ر ده‌ڕۆین و پێ ناگه‌ین
هه‌ر ده‌ڵێین و تێ ناگه‌ین
شێوه‌ی ئه‌م گفت‌و گۆیه
داخه‌که‌م رهنجهڕۆێه
نه به یه‌ک ده‌گه‌ین
نه تێک ده‌گه‌ین
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از میکائیل مهابادی
نظرات