Michael Mahabadi – Blenim pe bdah
متن آهنگ بهلینیم پی بده از میکائیل مهابادی
تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە، با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم ھەتا تێیدایە ھێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە ھێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە
من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە
شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از میکائیل مهابادی
نظرات