Michael Mahabadi – Khaki Kochay Yarem
متن آهنگ خاکی کوچهی یارکهم از میکائیل مهابادی
خاکی کووچەی یارەکەم ئیکسیری ساغی و ژینمە
جوانی رۆخساری و نیگاری هێزی ئەژنۆ و تینمە
بۆچی بەم دەردەم ئەبا خۆ خۆی دەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ئاڵۆز و لوولی دایمە هەر شینمە
هەروەکوو پووش وپڵاش کەوتوم لە کووچەی یاردا
گێژەلووکەش نامفڕێنی چوونکە کەعبەی دینمە
گەر بەبێ تۆ بچمە سەیری باخ وسەرو شۆڕەبی
تف لە سەرو و شۆڕەبی بێ تۆ لە هەر دوو قینمه
خەڵک ئەڵێن کفرە مەکە بەم تەرحە مەتحی یاری خۆت
گوێ گرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە
کەی خەیاڵم بێتەی یاران بڵێم ئۆخەی منم
واکە قۆڵی یاری خۆم شەو لە ژێر باڵینمە
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عباس کمندی
نظرات