Adnan Karim – Namah Kanet
متن آهنگ نامهکانت از عدنان کریم
یادەکانت پشکۆن بڵێسەی ئاگرن
نامەکانت بێ هاوسەرن
وەک وێنەکەت سەودا سەرن
نیوەشەوە و کەی دێیتەوە کزەی جەرگم
تاریکی شەو بۆتە مرگم
فرمێسکی خەم بۆتە خەو و نان و بەرگم
یادەکانت پشکۆن بڵێسەی ئاگرن
نامەکانت بێ هاوسەرن
وەک وێنەکەت سەودا سەرن
ئازیزەکەم سەرمای ژیان فەوتاندوومی
جێژوانی سارد تەزاندوومی
ناشارەزام
دەریای خەم خوار خنکاندوومی
یادەکانت پشکۆن بڵێسەی ئاگرن
نامەکانت بێ هاوسەرن
وەک وێنەکەت سەودا سەرن
گەر بێیتەوە
شەرت بێ لە باوەشت بگرم
نازت بە چاوان هەڵ بگرم
فرمێسکەکان بە دەستی خۆم یەک یەک بسڕم
یادەکانت پشکۆن بڵێسەی ئاگرن
نامەکانت بێ هاوسەرن
وەک وێنەکەت سەودا سەرن
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عدنان کریم
نظرات