Adnan Karim – La Wasfeh Khoshawistit
متن آهنگ له وهسفی خوشهویستیت از عدنان کریم
ئەپرسی بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم
له وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی من چ دەربەستم
ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی وەرە سەیری دەروونم کە
لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم
لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم ئەگەر پەستم
جگە لەو یادە شیرینەت سەرانسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم
بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عدنان کریم
نظرات