Adnan Karim – Kezay Daron
متن آهنگ کزه‌ی ده‌روون از عدنان کریم
دواوانهکهی شوێن ماڵه گه‌وره
سه‌ره‌وخوار ئه‌ڕۆی به پێچ و ده‌وره
له‌ڕا گوزهرتا به دڵه‌ی پڕ خه‌م
ڕۆژی ڕووناکم لێ بووه به ته‌م
تۆبه ڕووناکی وێنه‌ی بلووری
ئاوی زندگی گشت شاره‌زووری
ئه‌ناڵم ئه‌ڵێم تۆ وه‌ک ئاوێنه‌ی
بۆشوێن ده‌ستکری کردگار وێنه‌ی
بۆچ پێم نانوێنی وێنه‌ی فۆتۆگراف
وێنه‌ی شیرینی نازداری جاف
نموونه‌ی ده‌ستی په‌روه‌ردگار بوون
به‌ده‌وری تۆدا گوڵی به‌هار بوون
به شه‌ده‌ی لار و کراسی که‌تان
وه‌ک مانگ که‌تانی جه‌رگیان ئه‌سووتان
وه‌ک مانگ به‌شه‌وی تاریکی ده‌یجوور
بورجی ڕه‌شماڵیان پڕ ئه‌کرد له‌نوور
شه‌وی مانگه شه‌و ئاوایی خه‌وتن
له‌دوای سره‌وتن کاتی تێ که‌وتن
ئه‌و له‌ش و لاره بهشڵپهی مه‌له
دڵی دڵداریان ئه‌خسته په‌له
ئاوازی سه‌قر و باز و باڵه‌بان
حیله‌ی ماینی جنسی کهحیلان
ئای بۆ په‌ری خان نازداری جافان
ئاهوی زهرباهووی عه‌نبه‌ر کڵافان
ماڵه به‌گزاده‌و زیڕه‌ی سه‌ماوه‌ر
ڕووی ئه‌و ڕووباره‌ی وائهگرتهبهر
توخوا ئاوه‌که‌ی بۆن گوڵاوه‌که
بۆ سه‌رچاوه‌که که‌مێک لاوه‌که
بڕوانم ئاخۆ جامی فۆتۆگراف
نیشانم نادات شێوه‌ی ئێڵی جاف
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عدنان کریم
نظرات