Adnan Karim – Tavgayek La Eshgh
متن آهنگ تاڤگه‌یه‌ک له عیشق از عدنان کریم
وه‌ک تاڤگه باڵام گرتووه لێوان لێوم له عه‌شقی تۆ
شنه ئه‌کا خه‌یاڵی من وه‌ک به‌هار پڕبووم له چرۆ
به‌ڵام لاولاوی ماچی تۆ تک تک جوانیتم لێ ده‌تکێ
تۆ ئه‌ستێره‌ی کاروان کوژه من تریفه‌ی ڕژاوی ڕێ
که بیر له تۆ ئه‌که‌مه‌وه وه‌ک کانییه‌ک بریسکه‌م دێ
گڕی عه‌شقت له دڵمایه وه‌ک مۆم له دووریت کزه‌م دێ
دڵم پڕه له شنه‌ی با چاوم پڕ له گه‌ڵای وه‌ریو
شانم که پری تاڵی قژت سینگم باخچه‌ی برژانگی تۆ
لێوم خه‌رمانی وورده ماچ سینه‌م پرله هه‌ناسه‌ی تۆ
پڕم له عه‌شق له بۆنی به‌ی له ده‌نگی پیاڵه‌ی پڕ له‌مه‌ی
وه‌ک تاڤگه باڵام گرتووه لێوان لێوم له عه‌شقی تۆ
شنه ئه‌کا خه‌یاڵی من وه‌ک به‌هار پڕبووم له چرۆ
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عدنان کریم
نظرات