Ali Mardan – Feragh
متن آهنگ فیراق از علی مردان
دڵ له‌به‌ر ده‌ردی فیراقی یاره مه‌یلی مه‌ی ده‌كا
گوێ له ده‌نگی ساز و عود و به‌زمی نای و نه‌ی ده‌كا
سه‌رده‌مێ مه‌ست و خومار و خادیمی مه‌یخانه‌یه
وه‌ختێ ته‌سبیحی له ده‌سته سۆفییه حه‌ی حه‌ی ده‌كا
هێنده جاران عالیمی عامیل و عابید خۆیه‌تی
وه‌ختێ جه‌هل و فیسقی زۆره عاله‌مێ لۆمه‌ی ده‌كا
جار به جارێ زۆر به كه‌یف و پێكه‌نین و خه‌نده‌یه
هێنده شه‌م مه‌جنوونه شین و گریه بۆ له‌یله‌ی ده‌كا
پێی ده‌ڵێم ئه‌ی دڵ وه‌ره ئێرانی یا توورانی به
ئه‌و له به‌ینی هه‌ردووكه رێگه روو له ده‌شتی ره‌ی ده‌كا
دڵ نه‌زان و شێته یا سه‌رخۆشه یان دێوانه‌یه
یا ئیلاهی ئیشی وا عه‌كسی به من تاكه‌ی ئه‌كا
دووری یاره دڵ له‌بۆیه بێ سووباته (صافی)ا
تاكو له‌م سه‌گ مه‌رگه دابێ ئیختیاری وه‌ی ئه‌كا
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از علی مردان
نظرات