Ali Mardan – Lay Lay Lay
متن آهنگ لای لای لای از علی مردان
ئه‌رێ ڕاسته‌ی خه‌یابان نه‌شمیل گیان باخچه‌ی میلله‌ته
وه‌ڵا کراسکه‌ی به‌رت چاوجوان چیتی شیرکه‌ته
لای لای لای لای که‌وی گه‌ردن به خاڵی
گیان گیان گیان گیان کوشتومی په‌رچه‌می خاوی
بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ ئه‌ی نه‌و تۆ چوارده ساڵی
شێت بووم بۆ خه‌ت و خاڵی
ئه‌رێ بینه سه‌ر دڵم چاوجوان ناسکه په‌نجه‌که‌ت
گیانا با وه‌شێنم که ورد ورد به ئه‌گریجه‌که‌ت
لای لای لای لای که‌وی گه‌ردن به خاڵی
گیان گیان گیان گیان کوشتومی په‌رچه‌می خاوی
بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ ئه‌ی نه‌و تۆ چوارده ساڵی
شێت بووم بۆ خه‌ت و خاڵی
ئه‌رێ پرسیم له چیمه‌ن به قوربان ئه‌و قه‌بره کێیه
فه‌رمووی قه‌بری مه‌جنوونه شێت و کوشته‌ی لهیلێه
لای لای لای لای که‌وی گه‌ردن به خاڵی
گیان گیان گیان گیان کوشتومی په‌رچه‌می خاوی
بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ ئه‌ی نه‌و تۆ چوارده ساڵی
شێت بووم بۆ خه‌ت و خاڵی
ئه‌رێ ئه‌و هه‌ناسه‌که‌م به قوربان کێو له بن دێنێ
ئه‌رێ ئه‌و هه‌ناسه‌که‌م نه‌شمیل گیان گه‌ر بڕوا به تاو
توخوا نه‌ک تۆ کاگڵ بی به خودای به‌رد ئه‌کا به ئاو
لای لای لای لای که‌وی گه‌ردن به خاڵی
گیان گیان گیان گیان کوشتومی په‌رچه‌می خاوی
بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ ئه‌ی نه‌و تۆ چوارده ساڵی
شێت بووم بۆ خه‌ت و خاڵی
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از علی مردان
نظرات