Mohamad Jaza – Harmeh
متن آهنگ ههرمی از محمد جزا
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینەی دوو کێون ناوێرم دەسیان کەمێ
ئەگەر ئایشەگوڵ دەڵێ هەرکەسانێکی
سوارە بچکۆلانەکەی من نەناسی
ئەوەتانێ سواری دواینی مایینێکی
بۆری ئەسعەد بەگی دهوێ دڵم
ئەرێ دوو خاڵ ها وە بان دەی دەی گۆنا و گەردنە
ئەرێ جارجار بینینی دەی دەی نیوەی مردنە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەی دەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینەی دوو کێوەن ناوێرم دەستیان کەمێ
عالەمم لێ دیارە بۆیە لێی دەکەم شەرمێ
گەلی برادەرینە ئەمن ئەستێرەکەم لێ هەڵات لە لای ڕۆژهەڵاتێ
قەت لە دڵی من ئاوا نابی ئەگەر ئایشەگوڵ دەڵێ ئەمن هەرچەندی چاوی خۆم دەگێڕم
لە دووی سوارە بچکۆلانەکەی من بزر بووە و پەیدا نابی
ئەرێ چنوور و لەولاو دەی دەی کامیان دابووبی
ئەرێ من دێوانەی تۆم دەی دەی بە چیم ناکەیفی
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەی دەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینەی دوو کێوە و ناوێرم دەستیان کەمێ
عالەمم لێ دیارە بۆیە لێی دەکەم شەرمێ
گەلی برادەرینە ئەمن چار بۆیە دوگمە و سینەی مەمکی ماڵوێرانی بترازینم
تاکوو دەڵێم بەڵکی سوارە بچکۆلانەکەی من زیز بووە و قەت ئاشتی نابی
ئەرێ دڵەی زامدارم دەی دەی بۆ تۆ زیدانە
ئەرێ یارم بە تەمای وەی وەی خەنەبەندانە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەی دەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینەی دوو کێوەن ناوێرم دەستیان کەمێ
عالەمم لێ دیارە بۆیە لێی دەکەم شەرمێ
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از محمد جزا
نظرات