Mohamad Jaza – Kori Babah gorgor
متن آهنگ کوری بابه گورگور از محمد جزا
ڕێگە چۆڵ کەن هەستنە سەر پێ
وا ئەسپێکی سپی یاڵسوور
لە پێدەشتی کەرکووکەوە
ئەحیلێنێ و بۆ ئێرە دێ
ئەی ئەسپەکەی تەوێڵمارۆی گەرمیانم
ئەوەی بەفر و
گڕ و شەپۆلی ناسیبێ
ئەوەی شمشێری برووسکە و
با و بۆرانی کێوی دیبێ
تۆ ئەناسێ
ئەی ڕەشەبای لە پاشکۆدا خۆر سوار کردوو
ئەوەی جارێ
گوڵاڵەسوورەی چاوڕەشی
ڕەحیماوا و
منداڵانی سەر قۆچکەتاشی لەیلان و
کێڵگەی برس دوزی دیبێ
تۆ ئەناسێ
کۆ بنەوە و هەستنە سەر پێ
سەر هەڵبڕن
بازێک شەڵاڵی خوێناوە و
تۆزێکی تر
بەم ناوەدا تێئەپەڕێ
ڕوەو قەندیل
بە سەر هەورازی شەختەدا
نزم ئەفڕێ
هەتا ئەگاتە سەر لووتکە و
ئەچێ لەوێ
لە پەڵەخوێنی نازمدا
بەهێواشی ڕائەکشێ
ڕێگە چۆڵ کەن هەستنە سەر پێ
زریان گڤەی ون کردووە و بۆی ئەگەڕێ
گەرمیان کوورەی کاوەیە و جۆشدراوە
تەماشا کەن
هەرچی گردۆڵکەی پێدەشتی لەشجنراوە
وەکوو دایکانی وڵاتم
بنچکی قژ و ئەگریجەی گژوگیایان
لە ملیاندا ئاڵۆزکاوە
مامەڕیشە
ئەی پڵنگی چنگبەگڕی گەرمیانم
بەیتی تازەی توحفەی ئەمڕۆی کوردستانم
لە ماڵانی گوندبەگوندی هەڵقرچاوا
تۆ قوتیلەکەی بەرهەیوانی
داسی دروێنە و هەتاوی
سەربانیژەی زستانانی
مانگەشەوی هێشوی ڕەزی
هاژەی چەم و
وژەوژی دارستانی
ئاگری شوانی
وەکوو باران
وەکوو کانی
وەکوو دەغڵ و دان
خۆشەویستیی تۆ کوڕی بابە گوڕگوڕی
داستانێکی سەدەی بیستی
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از علی مردان
نظرات