Ali Zandi – shekhi Sanesani
متن آهنگ شیخی سه نعانی از علی زندی
دڵم وەک شێخی سەنعانە لە دەوری ماڵتە ئەمشەو
هەموو کاتی ژیانی من بە ڕەنگی خاڵتە ئەمشەو
ئەگەر لۆتفێ بکەی شاها نگاهێ لەم گدا داخەی
دەبینی بەندی سێدارەم لە زوڵفی کاڵتە ئەمشەو
پەپوولەی ڕۆحیشم حەتا بە تیری چاوت زامداره
شەفای ئەم زامە کۆنانە بە لێوی ئاڵتە ئەمشەو
وەکوو مەجنوونی دەورانم هەمیشە وێڵ و وەیلانم
عەلاجی ئەم هەموو ژانە لە ژێری باڵتە ئەمشەو
بە شوێنی دڵ ئەگەر پرسی، چەبێژم با درۆ نەێژم
دڵم وەک مێخەکی سووره لە گۆشەی شاڵتە ئەمشەو
نظرات