Hassan Zirak – AminiChawi To
متن آهنگ ئامینی چاوی تو از حسن زیرک
ئامینێ چاوی تۆ جامی شه‌رابی منه
ئه‌برۆی تۆ که‌مان‌و چه‌نگ و ڕوبابی منه
له‌بخه‌ندت ده‌مکوژێ شه‌که‌نجه وعه‌زابی منه
له‌به‌ر چی لێم زی‌زی بۆ نامدوێنی
هه‌ر ده‌ڵێی ئاسکی گه‌ردن به خوێنی
یا ده‌ڵێی ژاڵه‌ی ده‌شتی پێنجوێنی
ئامین گیان سنگ کوێستانی ڕه‌ندۆڵێ
پێم بڵێ له خڕێت ماچکه‌م یان دۆڵێ
زۆر جوانه خاڵی به‌ینی مه‌مکۆڵێ
بۆچی لێم زی‌زی بۆ نامدوێنی
هه‌ر ده‌ڵێی ئاسکی گه‌ردن به خوێنی
به خودای کارمامزی ده‌شتی پێنجوێنی
ئامینی گیان کوێستانمان که‌لی خانه
به بیللا به‌هار باغ و گوڵستانه
چی لێکه‌م ئه‌و بۆ من بوته دیوانه
ئامینێ چاوی تۆ جامی شه‌رابی منه
ئه‌برۆی تۆ که‌مان‌و چه‌نگ و ڕوبابی منه
له‌بخه‌ندت ده‌مکوژێ بیللا عه‌زابی منه
ئامینی گیان سنگ کوێستانی قاسملو
ئه‌ی هاوار وه‌خته بۆ تۆ بمبه جوو
بۆت مردم سووتام ئاورم تێ به‌ر بو
چی لێکه‌م مه‌مکت خڕه وه‌ک هولوو
ئامینێ چاوی تۆ جامی شه‌رابی منه
ئه‌برۆی تۆ که‌مان‌و چه‌نگ و ڕوبابی منه
له‌بخه‌ندت ده‌مکوژێ شه‌که‌نجه وعه‌زابی منه
بۆچی لێم زی‌زی بۆ نامدوێنی
هه‌ر ده‌ڵێی ئاسکی گه‌ردن به خوێنی
ئامینی سوێند به وه‌ڵڵا و بیللایه
به قوربان بۆ ده‌ردی له دڵم دایه
ئه‌و ده‌رده ئه‌من ده‌کوژێ له به‌خه‌ل دوو ندایه
یه‌ک چاوی گوڵه‌که زوڵفی هه‌ودا هه‌ودایه
له‌گه‌ل ماچی له زوڵفی لزه‌ت هه‌ر له‌وه دایه
ئامینێ چاوی تۆ جامی شه‌رابی منه
ئه‌برۆی تۆ که‌مان‌و چه‌نگ و ڕوبابی منه
له‌بخه‌ندت ده‌مکوژێ شه‌که‌نجه وعه‌زابی منه
بۆچی لێم زی‌زی بۆ ڵیم تۆراوی
هه‌ر ده‌ڵێی ئاسکی گه‌ردن به خوێنی
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات