Hassan Zirak – Are beneh
متن آهنگ ئه ری بینه از حسن زیرک
ده‌سماڵ حه‌ریری دوو به‌ر مێردت کرد خۆڵم وه‌سه‌ر
ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی نه‌مرم وه‌ی بمشێله ڕه‌ش ئه‌سمه‌ر
هه‌ی بێنه بۆم بێنه ئه‌و گه‌ردنه زه‌ردت بێنه
کابانی ده‌وڵه‌مه‌ندی لێت جوانه به‌رهه‌ڵبێنه
ده‌سماڵ حه‌ریری ساده ڕووبه‌ندت بۆ من لاده
وه‌ی نه عه‌یبه و نه ئیراده
بۆ ڕووبه‌ند چاکم لێو ئاڵێ به ڕوو خاڵانم داده
هه‌ی بێنه بۆم بێنه ئه‌و گه‌ردنه زه‌ردت بێنه
کابانی ده‌وڵه‌مه‌ندی لێ توند کرد به‌رهه‌ڵبێنه
باڵا به‌رز و گرد و مرد ده‌ستم له بۆ مه‌مکی برد
کوڵمی سێوی لا سووره تێدایه خاڵی ورد ورد
ئاورت له من به‌ر داوه من کفری وام بۆچی کرد
هه‌ی بێنه بۆم بێنه ئه‌و گه‌ردنه زه‌ردت بێنه
کابانی ده‌وڵه‌مه‌ندی زۆر جوان و خه‌مڕه‌وێنه
ده‌سماڵ حه‌ریری سووره قه‌دی ده‌ڵێی بلووره
قسه ده‌کا به زاری هه‌ر ده‌ڵێی ساز و سه‌نتووره
ئاوری له من به‌ر داوه کافره له خودا به دووره
خزمینه مه‌مکه‌ن لۆمه به‌له کی ده‌ڵه‌یی تووره
هه‌ی بێنه بۆم بێنه ئه‌و گه‌ردنه زه‌ردت بێنه
کابانی ده‌وڵه‌مه‌ندی لێ توند کرد به‌رهه‌ڵبێنه
به‌ر هه‌ڵبێنه که‌ی شینه شیرین ده‌ڵێ هه‌نگوینه
گاور حاڵم ببینه بۆت وه‌رگه‌ڕام له‌و دینه
ئاوری له من به‌ر داوه هه‌ر وه‌ک کۆلکه زێڕینه
هه‌ی بێنه بۆم بێنه لێت جوانه به‌رهه‌ڵبێنه
کابانی ده‌وڵه‌مه‌ندی لێ توند کرد به‌رهه‌ڵبێنه
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات