Adnan Karim – Aroy Ogher
متن آهنگ اروی اوغر از عدنان کریم
ئەرێ گوڵێ ئامان گوڵ لە خەوێ هەڵدەستی
شەنگ و شۆڕێ بەژن بڵندێ پشتین دەبەستی
ئەرێ برادەرینە ئەگەرهەنێ گوڵە جوانێ لە بۆ من بمێنی
بەوی مانگی لە چواردەی کەوەتانێ لە مابێنی
هەور و ساماڵی جۆغین دەبەستی
داد گوڵێ لە باغانم نەماوی
هۆشی لەساڵان دەست لە من بەردا
کڵاو لار گورجی که‌و ڕه‌فتار نه‌زه‌ر ناکه‌ی ئه‌ڕۆی ئۆغر
له تیری ئاهی ناکامیم حه‌زه‌ر ناکه‌ی ئه‌ڕۆی ئۆغر
به دووتا ئه‌شکی حه‌سره‌ت خوێن ئه‌بارێنی به‌سه‌ر ده‌شتا
ته‌ماشای لاله‌زاری ڕاگوزه‌ر ناکه‌ی ئه‌ڕۆی ئۆغر
له‌لای خه‌ڵکی گه‌دایه گه‌ردی ژێر پێی موڵکی دڵداری
به سایه‌ت وه‌ک هوما تاجم له‌سه‌ر ناکه‌ی ئه‌ڕۆی ئۆغر
بە لەرزە و زەل زەلەی ئەو پڵپڵانەی دەوری پۆشینت
بینای هەستیم هەموو زێڕ و زەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
ئەوا واعیز ئەڵێ لادە لە قیبلەی عەشق و جوانی ڕوو
سەماعی وەعزی سەرتاپا زەرەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
فریشتەی یا پەری یا حۆری ئەی شۆخی مەلەک شێوە
بە عیشوە و خوو لە هاو جنسی بەشەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
به‌تای دووری غه‌زه‌ل ئه‌چنم له حه‌سره‌ت ڕشته‌ی كیسوت
مه‌تای عومری درێژ كردوم له‌به‌ر ناكه‌ی ئەڕۆی ئۆغر
ئەڕۆی ئۆغر ئەڕۆی ئۆغر نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
حەیام عەقڵم دڵ و دینم هەدەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عدنان کریم
نظرات