Aryas Javan – Barbomawa
متن آهنگ بەربوومەوە از آریاس جوان
تا تۆ دیسان لەسەر پێ بی
دوور بوومەوە سەد جار
تا خۆش بژی خۆش بی
هەر غەڵەتێک کردت بەچاوی تۆم بەخشی
هەست و سۆزت بردم بۆخۆت ئاخ لە دوای چی
لەگەڵ ئەوەی لە تۆ دوورم
لەگەڵ هەموو کەس بێگانەم
وەکوو ئەوەی کەس ناناسم
ئەڵێی شارێکی وێرانم
دەوەرە دەوەرە دەوەرە گوێ بگرە لێم
تا بزانی کێم ئەوێ لەگەڵم بێ پێ بە پێ
کەسێکم ئەوێ ئاسان بێ بۆی
مردنیش لە پێناو ئەشقی خۆی
ئەو کەسەی نەترسێ لە خەتەر بوون
باوەڕی بێ بە خۆی و خۆم
ئاخ ماندووم
ڕۆژانی بێ تۆیی پشتی چەماندووم
دووری لە تۆ تێکی شکاندووم
تۆ بووی کە بە ئێرەت گەیاندووم
ئاخ ماندووم
لەگەڵ ئەوەی لە تۆ دوورم
لەگەڵ هەموو کەس بێگانەم
وەکوو ئەوەی کەس ناناسم
ئەڵێی شارێکی وێرانم
دەوەرە دەوەرە دەوەرە گوێ بگرە لێم
تا بزانی کێم ئەوێ لەگەڵم بێ پێ بە پێ
کەسێکم ئەوێ ئاسان بێ بۆی
مردنیش لە پێناو ئەشقی خۆی
ئەو کەسەی نەترسێ لە خەتەر بوون
باوەڕی بێ بە خۆی و خۆم
آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از آریاس جوان
نظرات