Avat Bokani – Nala Godaei
متن آهنگ نالهی جودایی از آوات بوکانی
ساقییا وا بادەوە وا بادەوە
ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە
موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن
زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمن
مەی حەرامە بۆ سەهەندە و بێ خەمان
مەستی بێ خەم بۆ چی بگرن ئێخەمان
ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە
ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە
بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پێوە نێ
بۆ چی ملهوڕ لێرە بینی پێوە نێ
بۆ کەسێکە مەی کە دەردی کارییە
بێ خەمێک بیخواتەوە زۆردارییە
بۆ کەسێکە مەی دڵی پڕ بێ لە داخ
بۆ چی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ
ئەو کەسەی بێ کەس نییە و خانە خەراب
دەک بە ژەهری ماری بێ بادە و شەراب
ئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیان
ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و برک و ژان
ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم
شانی دانەخزا لەبن باری ستەم
ئەو کەسەی هەستی بە زۆرداری نەکرد
آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از آوات بوکانی
نظرات