Hassan Zirak – Ay Niyzanm
متن آهنگ ئای نیزام از حسن زیرک
به‌ژنت داری لاولاوه سنگت کارخانه‌ی میاندواوه
کۆڵمت گوڵی سێڵاوه
ده‌وه‌ره بمده‌یه ماچێ هێنده‌م عومرێ نه‌ماوه
ئای نیزام بۆ خۆم نیزام لێره کانه سه‌ربازم
موبته‌ڵای دوو چاوی بازم
شووشه عه‌تری گیرفانم ده‌سڕۆ که‌ی ده‌ستم فاتم
داوم که‌وتووه‌ته داوی زه‌حمه‌ته ببێ نه‌جاتم
عه‌نتیکه و زێده‌لاوه چۆنی لێبکه‌م سڵاوه
زولفی گیابه‌ند و خاوه
سنگی په‌نێری کوردی لێوئاڵ له من تۆراوه
ئای نیزام بۆ خۆم نیزام لێره کانه سه‌ربازم
موبته‌ڵای دوو چاوی بازم
شووشه عه‌تری گیرفانم ده‌سڕۆ که‌ی ده‌ستم فاتم
که‌نگێ بمبه میوانی وه‌باڵ به ئه‌ستۆی من جوانی
سه‌ر تۆپی کوردستانی لافاوی سلێمانی
ته‌سکێ له ده‌ستم ده‌رچوو وه‌ی وه‌ی ماڵی وێرانی
ئای نیزام بۆ خۆم نیزام لێره کانه سه‌ربازم
موبته‌ڵای دوو چاوی بازم
شووشه عه‌تری گیرفانم ده‌سڕۆ که‌ی ده‌ستم فاتم
له به‌رده‌ر کیان داره هه‌نجیره یان هه‌ناره
ده‌ردت له ماڵم زارا با له‌سه‌ر باڵای لێوئاڵ من بده‌ن له سێداره
شه‌رته تاکوو نه‌مکوژن ده‌س هه‌ڵگیر نیم له‌و یاره
ئای نیزام بۆ خۆم نیزام لێره کانه سه‌ربازم
موبته‌ڵای دوو چاوی بازم
شووشه عه‌تری گیرفانم ده‌سڕۆ که‌ی ده‌ستم فاتم
جوانی به‌ینه‌ڵڵا جوانی حدوودێ شار وێرانی
ماینێ به‌حرێ غه‌مانی باس که‌م وه‌ژوور سه‌ریدا خۆشه‌ویستی میوانی
ئای نیزام بۆ خۆم نیزام لێره کانه سه‌ربازم
موبته‌ڵای دوو چاوی بازم
شووشه عه‌تری گیرفانم ده‌سڕۆ که‌ی ده‌ستم فاتم
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات