Hassan Zirak – Ay shel
متن آهنگ ئای شل از حسن زیرک
چاوت ئه‌ستێره‌ی ده‌ریازی
هه‌ڵیان دێنی چه‌ند به نازی
به کوشتنم ئاوات خوازی
ده‌ڵێن هات‌رابوورد گه‌ردن‌به‌خاڵ
دنیای ڕوونی لێکردووم تاڵ
ئه‌رێ ئای‌شل ئای شل باوانم شل
نه‌جیب‌زاده و چاو پڕله کل
حاشام بۆ بکه ده‌ی ئای شل ئای شل
چاوت ئه‌ستێره‌ی ئێواره
هه‌ڵدێ له‌سه‌ر تاقه‌داره
یاری خۆمه لێم بێزاره
ده‌ڵێن هات‌رابوورد گه‌ردن‌به‌خاڵ
دنیای ڕوونی لێکردووم تاڵ
ئه‌رێ ئای‌شل ئای شل باوانم شل
نه‌جیب‌زاده و چاو پڕله کل
حاشام بۆ بکه ده‌ی ئای شل ئای شل
چاوت ئه‌ستێره‌ی سیوه‌یله
ئه‌من مه‌جنوون یارم له‌یله
بێ‌وه‌فایه ده‌روون که‌یله
ده‌ڵێن هات‌رابوورد گه‌ردن‌به‌خاڵ
دنیای ڕوونی لێکردووم تاڵ
ئه‌رێ ئای‌شل ئای شل باوانم شل
نه‌جیب‌زاده و چاو پڕله کل
حاشام بۆ بکه ده‌ی ئای شل ئای شل
چاوت ئه‌ستێره‌ی سه‌حه‌رێ
هه‌ڵدێ له بێژنگ‌به‌سه‌رێ
خۆشم ده‌وێ ڕه‌ش‌ئه‌سمه‌رێ
ده‌ڵێن هات‌رابوورد گه‌ردن‌به‌خاڵ
دنیای ڕوونی لێکردووم تاڵ
ئه‌رێ ئای‌شل ئای شل باوانم شل
نه‌جیب‌زاده و چاو پڕله کل
حاشام بۆ بکه ده‌ی ئای شل ئای شل
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات