Aziz Shahrokh – Bi Arami
متن آهنگ بی ئارامی از عزیز شاهرخ
ئاخ و داخ و دەرد لە دەست تەنیایی
پەشێویی بێ حەد دەردی بێ دوایی
ئەم سەرسامییە
بێ ئارامییە
دڵ ناکامییە
کەی دێ کۆتایی
بۆ هەر کوێ ئەچم پێی خراپترم
ناسرەوێ دڵەی پڕ لە ئاگرم
نە لە ناو گوڵزار
نە لای خزم و یار
نە لە دەشت و شار
ئۆقرە ناگرم
لە دەست شار هەڵدێم ئەچمە ناو گوڵزار
لەوێش هەڵناکەم دێمەوە ناو شار
وەک ئارام نەماو
دڵ و پێ سووتاو
دانلود آهنگ بی ئارامی از عزیز شاهرخخانەی خەو ڕووخاو
لە دنیا بێزار
کە بە تێکەڵ بوون وەها بێزارم
بۆچ بەتەنیایی پەشێوە کارم
بۆ وەک ڕەنجەڕۆم
وەڕەس بووم لە خۆم
بۆ هەر کوێ ئەڕۆم
دڵ بێ قەرارم
نظرات