Aziz Shahrokh – La Birat Kam
متن آهنگ له بیرت کهم از عزیز شاهرخ
چۆن بۆم دەکرێ لە بیرت کەم
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم
چۆن لاپەڕەی پاکی سپی
هی ڕابردووی شادی و کپی
لوول بدەم و بیشارمەوە
بەم دڵەی پڕ ئازارمەوە
هەر دوێنێ بوو لێرانەدا
هەر لەم شوێنە وێرانەدا
بە ڕابواردن بە لێومژین
خەندەمان نا سەر لێوی ژین
بێ ئازار و بێ پەرۆشی
کەوتینە خەو خەوی خۆشی
لەبەر ترسی هەناسەمان
جۆشی دڵی پڕ تاسەمان
دەست و پەنجەی خوای دڵداری
دەیداینی بادەی بەختیاری
سا چۆن دەبێ لە بیرت کەم
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم
هێشتا قاقای پێکەنینت
چرپە و سکاڵای شیرینت
لە بەرگوێم دەزرینگێنەوە
هەروا دێن و نابڕێنەوە
سا چۆن دەبێ لە بیرت کەم
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم
هێشتا بزەی سەر لێوەکەت
هێشتا دڵکێشیی شێوەکەت
هێشتا کوڵمی خوێنتێزاوت
ئاخافتنی گۆشەی چاوت
وەک تارمایی لەبەر چاون
نەخشی سەر دڵی داماون
سا چۆن دەبێ لە بیرت کەم
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم
نظرات