Aziz Shahrokh – Lada Lada
متن آهنگ لاده لاده از عزیز شاهرخ
کوڵی دەروونم دابمرکێنە
دابمرکێنە ئەی هاوار دابمرکێنە
بەزەییەکت بێ تاوێ بمدوێنە
تاوێ بمدوێنە ئەی هاوار تاوێ بمدوێنه
ئەرێ لادە گیانا لادە تو خوا لادە وەڵڵا لادە
ئەرێ لادە لادە لادە
ڕووبەند پەشمینە خوێنت شیرینە
خوێنت شیرینە ئەی هاوار خوێنت شیرینه
هەم نارنجە و هەم بێیە
کەمبەرەشیرین لەکوێیە
پێی بڵێن بە یاری نازدار
مونتەزیرم لە ڕێیە
مونتەزیرم لە ڕێیە
غەریب و بێکەس من لێره ماوم
من لێرە ماوم ئەی هاوار من لێرە ماوم
لە دووری تۆیه خوێن دێ لە چاوم
خوێن دێ لە چاوم ئەی هاوار خوێ دێ لە چاوم
شەرتە تا مردن من ڕەنجبەرت بم
من ڕەنجبەرت بم ئەی هاوار من ڕەنجبەرت بم
جا بێت و بمرم فیدای سەرت بم
فیدای سەرت بم ئەی هاوار فیدای سەرت بم
ئەرێ لادە گیانا لادە تو خوا لادە وەڵڵا لادە
ئەرێ لادە لادە لادە
ڕووبەند پەشمینە خوێنت شیرینە
خوێنت شیرینە ئەی هاوار خوێنت شیرینه
هەم نارنجە و هەم بێیە
کەمبەرەشیرین لەکوێیە
پێی بڵێن بە یاری نازدار
مونتەزیرم لە ڕێیە
مونتەزیرم لە ڕێیە
نظرات