دانلود آهنگ من بیزارم از عزیز شاهرخ

توضیحات

Aziz Shahrokh – Men Bizaram

 

متن آهنگ من بیزارم از عزیز شاهرخ

 

من بێزارم من بێزارم

لە خۆم لە ژین من بێزارم

لە داخی ژینی ئەم چەرخە حەزینم دڵ بریندارم

لە دەروونم بڵێسێ دێ

هەناسەم ئاگری لێ دێ

لە حەزرەت داخ و دەردێ

دڵ دەسوتێ دووکەڵی لێ دێ

چییە تاوانی من ئاخر ئەوەندەی دەرد و ڕەنجم دی

لە تاڵی ژین و زیندان و خەم و حەزرەت بەدەر چم دی

دەبێ بۆچی ئەمن وابم لە دەست مەینەت بناڵێنم

بەسەر لاشەی دڵی زارم بە دایم هەر ببارێنم

ئەمن ڕۆڵەی غەم و ڕەنجم نەگەیشتووم بە ئاکامم

کەمەند و شەکەتی ڕێگام نەکەوتە ڕێ سەرەنجامم

دەروونی پڕ گڕ و شۆڕم دەدا تینی هەموو هەستم

دەسووتێنی وجودی من دە جۆشێنێ دڵی پەستم

ئەمن دەمگووت دەڕۆم لێرە لەناو خەڵکا بژیم چاکە

کە ڕۆژێک هاتوو من مردم پەنا و گڵکۆم بێ ئەو خاکە

ئەمن دەمگووت بچێژم با لەگەڵ گەلدا هەموو تاڵی

بەڵام سەد داخ و سەد حەیفم درەنگم لێ ببوو حاڵی

کە دووری زۆر بە قەدر و زۆر هونەرمەند و بەڕێزی تۆ

لەبەرچاوی هەموو عالەم گەلێ گەورە و عەزیزی تۆ

هەر تۆیش پوولی چرووکی جا ئەگەر ئاڵتوونی خالیس بی

نییە قەدرت لە کۆمەڵدا ئەگەر خاوەن کەماڵیش بی

بەڵام هەی داد و هەی بێ داد وەها دڵگیری ئەو خاکەی

بە هیچ نرخ و بەهایەک وا وڵاتی خۆت ڕەها ناکەی

کە ئەنجامی ئەوەش وایە دەچییە بەحری فەرامۆشی

دەبێ هەر مات و بێدەنگ بی هەتا دەمری بە خامۆشی

تکام وایە کە من مردم لەژێر دڕکێکی بمنێژن

لە خۆڵی خاکی پیرۆزم بەسەر گڵکۆمی دابێژن

هەتا ئەو دڕکە ساتێ لەناخی جەرگی من ڕاچێ

وە بیرم بێتەوە هەرگیز وڵاتی خۆم لەبیر ناچێ

آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عزیز شاهرخ

🎵 آهنگ ده مه که ت بینه از عزیز شاهرخ 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *