دانلود آهنگ به هاره بولبول از سیوان گاگلی

توضیحات

Saiwan Gagli – Bahara Bolbol

 

متن آهنگ به هاره بولبول از سیوان گاگلی

 

بەهارە بولبول، بولبول بەهارە
سەرەتای ناڵەی سەودایی زارە
وەرە بناڵین بە جووت لەشەودا
ئێمە شەو بێدار، بێ خەم لەخەودا
وا بەری بەیان سفیدەی نواند
تەم و تاریکیی لەگوڵشەن ڕەواند
دەشت و کێو هەمووی بە گوڵ خەمڵیوە
بەرگی بووکێنیی تازەی پۆشیوە
هەوری بەهاریی لە گەرد و خولدا
چیمەن گەردانەی شەونم لە ملدا
لاگیرەی زێڕە قەتارەی گوڵزار
هەیاسەی پشتە زنجیرەی ڕووبار
بەڕەزا پرچی پەخشان کردەوە
شنەی بای شەماڵ شانەی کردەوە
نێرگز بە پەنجەی یادی لێلاخان
ڕووپۆشی لادا، سەرمەست و خەندان
پەڕەندەش لەسەر لقی درەختان
هەر یەک ئاوازێ ئەڵێن بۆ بەیان
پۆڕ بە گەناسە و قومریی بە ئاواز
بوون بە دوو یاری هاودەم و هاوڕاز
کەو بە قاسپەقاسپ، کۆتر هاقەهاق
لە دڵ دەردەکەن مەینەتی فیراق
جریوەی چۆلەکە و شە‌ققەی باڵی مەل
وەک مۆسیقایە لەم کەل بۆ ئەو کەل
قوقەی کەڵەشێر، دەنگی بانگدەران
لە ئەرز تێپەڕی، گەیی بە ئاسمان
ئاسمانیش ئەوا چاو ئەکاتەوە
دنیای پڕ لە تەم ڕوون ئەکاتەوە
وەرە من و تۆش هاوڕاز و هاودڵ
من شێتی پەرچەم، تۆ شەیدای ڕووی گوڵ

 

آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از سیوان گاگلی

🎵 آهنگ جرگم لت لت کن و مه قام از سیوان گاگلی 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *