Mohamad Jaza – Bbarinah
متن آهنگ ببارینه از محمد جزا
قەترەیەک فرمێسکی چاوەجوانەکەت کەوتە سەر لێوم
تامەزرۆی دا بە هەناسە و دڵەی غەمبار و پەشێوم
ببارێنە فرمێسکی گەش ببارێنە
بهاژێنە سینە و جەرگم بهاژێنە
کە فرمێسکی چاوەکانت بەڕووی گەشتدا دێنە خوارێ
بڕوشەی بارانی سۆزە خۆشەویستی لێدەبارێ
خەمڕەوێنە وشەی جوانت خەمڕەوێنە
هەستبزوێنە نیگای چاوت هەستبزوێنە
خۆشەویستیت ئاگرێکە کڵپە و بڵێسەی بەتینە
سینەت کانیاوی کوێستانە بەهەشتێکی سەر زەمینە
خۆ بنوێنە تۆ مەرگی من خۆ بنوێنە
مەمڕەنجێنە تۆ ویژدانت مەمڕەنجێنە
چاوی شەرمنی بێنازت کە جارجارە هەڵیاندێنی
خۆ دەزانم خۆشەویستی و وەفاداری تیا دەنوێنی
بگرمێنە چون هەوری تاڵ بگرمێنە
ببارێنە بەخوڕ فرمێسک ببارێنە
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از محمد جزا
نظرات