Abas Kamandi – Bobah Salah
متن آهنگ بو به ساله از عادل هورامی
ئەمه ساڵێکه له دووریت دڵە دێوانەکه کەیله
ئەمه ساڵێکه بێ ئارامه بە دیدارو به مەیله
ئەمه ساڵێکه عەزیزم نوور له چاوانی رەقیبه
چاوی مەجنوونی پەرێشان به تەمای دیتنی لەیله
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
دڵ لە دووری تۆ دەناڵێ بۆ هەواڵێ
وره گیانه وره گیانه ورەوه فەسلی بەهاره
فەسلی عەیشه فەسلی نازه موسەمی بووته کەناره
وره گیانه وره گیانه که له سەحنی چەمەن و گوڵ
مەی بنووشین گوێ له نەی دەین و بکەین عومری دوباره
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
دڵ لە دووری تۆ دەناڵێ بۆ هەواڵێ
تۆ چه زانی دڵی زارم له فێراقی تۆ چلونه
من ئەزانم دووری باڵای تۆ چه دەردیکی له شونه
تۆ چه زانی تۆ که هەر کاتێ له لای نەو گوڵێ شادی
من ئەزانم که دڵی من هەر به یادی دڵی کونه
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
دڵ لە دووری تۆ دەناڵێ بۆ هەواڵێ
من نەمزانی من نەمزانی که به چوون داوی ئەسیرم
من نەمزانی که به یەک ساڵه ئەکا ئێشی به تیرم
ئەمه یەکساڵە تۆ دووری وەکوو سەد ساڵه عەزیزم
من نەمزانی ئەمه سەد ساڵه له داوی تو نەچیرم
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
دڵ لە دووری تۆ دەناڵێ بۆ هەواڵێ
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عباس کمدی
نظرات