دانلود آهنگ بووک مریه م از حسن زیرک به همراه متن کامل آهنگ

توضیحات

   Hassan Zirak –  Book Maryam

 

متن بووک مریه م از حسن زیرک

 

 

تەیری بێ دانەو ئاوم بەو تاپڕەی لێ دراوم

ڕەشەجەرگو هەناوم لە هێلانە داماوم

بەچکە لێ بە جێ ماوم وەڵڵا وە بیللا مردم

ئەی هاوار وشک بوە هەنگاوم

ئوخەی ئوخەی بووک مریەم

ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم

ئەتۆ قەمەرەی ئەمنیش ڕێم

وەک دەمانچەی کەلەکێم

دەستم لێ دەی دەترازێم

سعات لە چۆاری شەوێ

پیاو مەنێرە بۆ خۆم دێم

هەموو دونیا دەیزانێ

موفتەلای جووتێ هەرمێم

تەیرم بێ خانەو لانە لێم شێواوە هێلانە

چی لێ هات ئەو بەچکانە ماڵم بووە وێرانە

دڵ بۆ وی سەرگەردانە پێم گوت ئاوێزانت بم

ئەو دڵم بەحری خەممانە

ئوخەی ئوخەی بووک زێنێ

ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ

ئەو بەرموورەی لەملدا ئەی هاوار

لاڵ بم مەمکت دێ شێنێ

تەماشای بەژنو باڵای کە مەغزی بەدەنی دیارە

شەرتە تاکوو نەمکوژن

دەست هەڵگیر نیم لەو یارە

شەو و ڕۆژ لەیلو نەهار

دڵ بۆ وی بێ قەرارە

دەچم بۆ لای یاری خۆم

وەڵڵا دەبمە تەیارە

سووک دەڕوا دەندە خەلاس

لە بووم ناڕوا سەیارە

ئوخەی ئوخەی بووک مریەم

ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم

وەک دەمانچەی لە سەر پێم

دەستم لێ دەی دەترازێم

تۆ قەمەرەی ئەمنیش ڕێم

ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم

سعات لە چۆاری شەوێ

پیاو مەنێرە بۆ خۆم دێم

هەموو دونیا دەیزانێ

موفتەلای جووتێ هەرمێم

عەنتیکەو زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە

سینگی پەنیری کوردی زولفی جیا بەندو خاۆە

کەلەکەی چەپم کون بو ئەو کچە بە مشت لێ داوە

ئەگەر نابی بە یارم خۆدا حافیز ماڵ ئاوا

کراس مەخمەر دارابی لە باڵاکەی بڕاوە

نە کورتەو نە درێژە لە سەر پەنجەی وێستاوە

ئاوری لە من بەرداوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە

ئوخەی ئوخەی شوڕە ژن با لە سەر تۆ بمکوژن

دەس لە باڵات هەڵ ناگرم نۆ منداڵ مەمکت بمژن

قەیناکە با لە سەر تو کورد بە بڕنو بمکوژن

اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک

🎵 اهنگ چاوره شی از حسن زیرک 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *