دانلود آهنگ چونم بوت از عدنان کریم

توضیحات

    Adnan Karim – Chonem Bot  

 

متن آهنگ چونم بوت از عدنان کریم

 

 

بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم بڕوانە چۆنم بۆت
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم بڕوانە چۆنم بۆت
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو کوشتمت سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم بڕوانە چۆنم بۆت
بە غەدداری نە وەک ناوت بەرن بمئەنجنی قەت من
شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم بڕوانە چۆنم بۆت
هەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم بڕوانە چۆنم بۆت
بیانوو بگرە شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەها چاوی بەدت لێ لا دەدەم بڕوانە چۆنم بۆت
بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ تۆ چاوەکەم بڕوانە چۆنم بۆت
غەمی خۆشی نیە مەحوی لە دڵیا هەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم بڕوانە چۆنم بۆت
بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم بڕوانە چۆنم بۆت
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم بڕوانە چۆنم بۆت
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو کوشتمت سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم بڕوانە چۆنم بۆت

اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عدنان کریم

🎵 اهنگ شه‌وی یلدا از عدنان کریم 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *