Hassan Zirak – Dang de Labarmokay
متن آهنگ ده نگ دی له به رمووره که ی از حسن زیرک
یا خودا شه‌ماڵ به‌خێر بێ هه‌وری گه‌واڵ گه‌واڵه
ئاوری له من به‌رداوه هه‌ردوو کچی مامه خاڵه
هه‌مین یان چاوی جوانه ئامین یان خۆش جه‌ماڵه
سنگی دووکانی به‌قاڵ مه‌مکی وه‌ک پرته‌قاڵه
تووشی بووم له ده‌ر کی ده‌رێ پێم‌وت کێتان له ماڵه
خه‌مخوار و خوێن شیرینم خوێناو دێ له برینم
یا ڕه‌بی به‌خێر بێته‌وه یاری ڕه‌زا شیرینم
هێشتێ له سه‌ر لانک بوو کوشته‌ی چاوی نه‌سرینم
ده‌وه‌ره ده‌ستم ده‌ستۆکه با ساڕ‌ێژ بێ برینم
ته‌مه‌نای له خودا ده‌که‌م یاڕه‌بی مه‌رگت نه‌بینم
به‌وه‌ی بادی هه‌وایه زولفی هه‌ودا هه‌ودایه
به ڕۆژ قه‌ولم ده‌داتێ به شه‌و له ژوانم نایه
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و ژنه‌م دیوه قه‌ت که‌سم وه بیر نایه
داوم که‌وتۆته داوی قه‌ت قه‌ت کۆتایی نایه
خه‌مخوار و دڵ حه‌سره‌تم دێشێ جه‌رگی له‌ت له‌تم
هێشتێ له‌سه‌ر لانک بوو عاشقی چاوی نوسره‌تم
مه‌جلیسێکیان گرتووه قورعه‌ی وا له تارانێ
چوار که‌سیان په‌سند کردووه له عێراق و ئیرانێ
ئامین گیان له سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ی‌زاده له‌و بازیانێ
تووبا خاڵ‌شین له بانه و لێوئاڵ گیان له بۆکانێ
کوشته‌ی نه‌سرین چاو جوانم خودا بۆ خۆی ده‌زانێ
با که‌وشه‌که‌ت پیس نه‌بێ پێت له‌سه‌ر چاوم دانێ
باسکم له ژوور سه‌رینکم باریکه‌و نه‌شمیلانێ
خه‌مخوار و زێده‌وایه به‌و غه‌وسه‌ی له به‌غدایه
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و کچم دیوه هیچ که‌سم وه بیر نایه
چه‌ند شاری عه‌زیم گه‌ڕام عێراق و ڕۆم و ئێران
نه‌مدی جوانێ وه‌کوو تۆ چاوباز و ئه‌برۆ که‌وان
به قوربانی تۆی ده‌که‌م چوار پارچه موڵکی سه‌یدان
له به‌ر خاتری ناسکۆڵان ده‌ڕۆم کۆڵان به کۆڵان
به قوربانی یارم بێ هه‌موو شه‌ریکه‌ی دوو کان
خه‌مخوار و دڵ حه‌سره‌تم دێشێ جه‌رگی له‌ت له‌تم
هێشتێ له‌سه‌ر لانک بوو عاشقی چاوی نوسره‌تم
به‌و غه‌وسه‌ی له به‌غدایه به‌و ده‌ردی له دڵم دایه
پێم‌وت ئاوێزانت بم له‌زه‌ت هه‌ر له‌وه‌ی دایه
سنگی تاقی که‌سرایه شه‌وقی وێنه‌ی لامپایه
بۆ خۆم ده‌چم جوانێ به‌و غه‌وسه‌ی له به‌غدایه
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات