Hassan Zirak – Dlakay Wergertm
متن آهنگ دلکی ورگرتم از حسن زیرک
چ خودا هه‌ڵده‌گرێ غه‌رقم که‌ی له غه‌م
مه‌یلم بده‌یه یان زۆر و یان که‌م
ئه‌ی هاوار یان زۆر و یان که‌م
خانم گیان یان زۆر و یان که‌م
ئــــه‌ی چاو باز و ئه‌برۆ که‌وان
کچێ روحمی خێرت بێ چاو جوان
ئه‌ی بۆ تۆ مردم پێ نه‌زان
ئاورت تێ به‌ردام فاتم گیان
دڵه‌که‌ی وه‌رگرتم وازی لێ هێنام
نه‌مزانی کێ بوو جه‌رگی ده‌رهێنام
ئه‌ی هاوار جه‌رگی ده‌رهێنام
ئه‌ی هاوار جه‌رگی ده‌رهێنام
ئه‌ی عه‌نتیکه و تۆی به‌ڵه‌ک چاو
ڕوحمی خێرت بێ زولف خاو
ئاورت تێ به‌ردام که‌س نه‌ماو
بۆ تۆ نه‌ماوم کچێ خۆشناو
ئــــه‌ی چاو باز و ئه‌برۆ که‌وان
سینگه‌که‌ت به‌فری که‌لیخان
من بـۆ تـۆ مــردوم سه‌رگه‌ردان
کـوشتومت به چله‌ی زستان
ئــه‌و ماڵه‌ی هـه‌مه، با بچێ به تاڵان
باڵای تۆم ده‌وێ، ده‌م له سه‌ر خاڵان
ئه‌ی هاوار ده‌م له سه‌ر خاڵان
خــانم گیان ده‌م له سه‌ر خاڵان
ئـه‌ی یاڵڵا یا سوڵتان هاوار
دێ ده‌روانـێـتـه بورهانی
گـیان ئـاگادری یارم بی
کاک ئه‌حمه‌د له سولێمانی
دڵه‌که‌ی وه‌رگرتم، بۆ خۆی لێیدا ڕۆی
پرسی پێ نه‌کردم وه‌ی ده‌ڕۆی یان ناڕۆی
خــانم گیان ده‌ڕۆی یا ناڕۆی
ئه‌ی هاوار ده‌ڕۆی یا ناڕۆی
آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات