Ali Mardan – Fatmeh
متن آهنگ فاطمه از علی مردان
فاتمه! دووچاوی مه‌ستت، پڕته‌لیسمی جوانییه
پڕشه‌رابی خۆشه‌ویستی و عاره‌قی یه‌زدانییه،
به‌ژن و باڵاکه‌ت نموونه‌ی: هه‌یکه‌لی یۆنانییه،
لاروله‌نجه‌ت مۆسیقایه، به‌سته‌یه، گۆرانییه
بووکی ڕازاوه‌ی خه‌یاڵم، گیانه‌که‌م ست فاتمه!
تاقه پرشنگێکی چاوت ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه..
گه‌رچی دڵداری له‌خاکی ئێمه‌دا، ئه‌فسانه‌یه
هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ کوڕی خاوه‌ن ته‌لار و عانه‌یه
گیانه‌که‌م! ئه‌مما دڵی من له‌و دڵه‌شێ تانه‌یه
بێ ئه‌وه‌ی هیچ شک به‌رێ، کوژراوی ئه‌و چاوانه‌یه
هه‌ربه‌ته‌نیا خۆشه‌ویستی شک ئه‌به‌م ست فاتمه!
سه‌روه‌تم ناوێ، بزه‌ی تۆ: ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه..
خۆشه‌ویستی وا که نامه‌ی خوایه بۆ پێغه‌مبه‌ران
به‌رز و ناسک، وه‌ک هه‌ناسه‌ی پڕ گوڵاوی دولبه‌ران
نه‌ک وه‌کو حه‌زکردنی دینار و گه‌وهه‌ر په‌روه‌ران
ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ قڕانێ، چه‌نده دڵیان هه‌ڵوه‌ران!
خه‌ڵقی تر، پاره په‌رستی، با بکه‌ن ، ست فاتمه!
من به ته‌نیا، تۆ په‌رستی، ئه‌و په‌ڕی ئاواتمه..
زۆر که‌ڕه‌ت هانم ئه‌دا، داخی ده‌روونی پڕ گڕم
بۆتی هه‌ڵڕێژم : سکاڵای ناسکی گه‌رم و گوڕم
داخه‌که‌م، کاتێ که‌دێمه به‌رده‌مت، واقی وڕم
وام ئه‌شێوێنێ به‌جۆرێ نایه‌ڵێ هیچ ده‌ر بڕم..!
بووکی رازاوه‌ی خه‌یاڵم! گیانه‌که‌م ست فاتمه..!
گوێیه بۆ ئه‌م ڕازه شل که‌ی، ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از علی مردان
نظرات