Adnan Karim – Habibah
متن آهنگ حهبیبه از عدنان کریم
حەبیبه دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ
لەبەر دووریت لە ڕۆح بێزارە بێ تۆ
فەرامۆشی نییە بەو خەڵقە ئێستێ
لە لای نەخشێکی ڕووی دیوارە بێ تۆ
هەموو دەم وا لە گۆشەی بێکەسیدا
بە شین و زاریی و هاوارە بێ تۆ
شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
کە ڕۆژی تالیعیشی تارە بێ تۆ
کە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ
خەمی خۆی بەس بوو سافی وا ئەمێستێ
دڵی غەمباریشی سەربارە بێ تۆ
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عدنان کریم
نظرات