Hassan Zirak – Hamnarenjeh
متن آهنگ هه م نارنجه از حسن زیرک
ماڵت وێران بێ شه‌وه بۆچ منت نه‌برده‌وه
عاشقی چاوی تووران بووم برۆی په‌یوه‌ستن پێکه‌وه
با له‌سه‌ر تۆ بمکوژن وه‌کوو سه‌در و پێشه‌وا
له بۆکان له دارم دهن وه‌ک شێربه‌گی یه‌کشه‌وه
تووران یان نا بمکوژه یان ڕا له گه‌ڵم که‌وه
هه‌م نارنجه و هه‌م بێیه ماڵیان له‌سه‌ر خڕێیه
دۆستی گه‌وره‌م توورانه چاوی ڕاستم خه‌جێیه
به‌رده‌رکی ماڵی تووران پۆستی گوێچکه ده‌رێیه
به ده‌ر کیدا ڕابوردم دایکی به‌رۆکی گرتم
خۆشکی په‌ڵپی لی گرتم تووران گڕوویی لێ گرتم
بۆ کراسی دایدڕه مردم
هه‌م نارنجه و هه‌م بێیه ماڵیان له‌سه‌ر خڕێیه
دۆستی گه‌وره‌م توورانه چاوی ڕاستم خه‌جێیه
به‌رده‌رکی ماڵی تووران پۆستی گوێچکه ده‌رێیه
به‌ژنی شووش و یه‌ک شیشه جوانه ده‌ڵێی قامیشه
شیرینه ده‌ڵێی کشمیشه ماڵ له سار و قامیشه
تووران گڕووی لێ گرتووم کراسی فه‌رموو دانیشه
له بۆ توورانی ده‌کڕم کراسی فه‌رموو دانیشه
هه‌م نارنجه و هه‌م لیمۆ براده‌ر گیان به مه‌رگی تۆ
بابت ئه‌تۆی نه‌دامێ وه‌باڵی منی به ئه‌ستۆ
سابڵاخ مووچه به مووچه بۆکان کووچه به کووچه
هه‌مووی به قوربانی بێ تاکوو دۆڵی قرووچه
نازانم کامیان ماچ که‌م له‌و بێوه‌ژنه و له‌و کچه
هه‌م نارنجه و هه‌م بێیه ماڵیان له‌سه‌ر خڕێیه
دۆستی گه‌وره‌م توورانه چاوی ڕاستم خه‌جێیه
به‌رده‌رکی ماڵی تووران پۆستی گوێچکه ده‌رێیه
ده‌ستماڵ حه‌ریری دووبه‌ر مێردت کرد خاکم به سه‌ر
ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی نه‌مرم کچێ بمشێله ڕه‌ش ئه‌سمه‌ر
له‌سه‌ر باڵای تۆیه گیان له سابڵاخ بووم ده‌ربه‌ده‌ر
هه‌م نارنجه و هه‌م بێیه ماڵیان له‌سه‌ر خڕێیه
دۆستی گه‌وره‌م توورانه چاوی ڕاستم خه‌جێیه
به‌رده‌رکی ماڵی تووران پۆستی گوێچکه ده‌رێیه
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات