Hardi Salami – Majbor
متن آهنگ مجبور از هردی سلامی
ھەر ڕۆژێ بە دەردێ داخی کرد بە دڵما
ویستی دیلی ئەوبم کەچی خۆی بەجێما
منی مەغروری وێران و ڕەنجەڕۆ کرد
بۆیە تاھەتایە نایبینن لەگەڵما
مەجبوری خۆم ئەبێتەوە لێی گەڕێن بڕوا
وەک بەفر بۆم ئەتوێتەوە لێی گەڕێن بڕوا
ئەزانم ڕۆژێ دێتەوە لێی گەڕێن بڕوا
لای من جێی نابێتەوە لێی گەڕێن بڕوا
ئەو کە قەدری کەسێکی باشی نەزانی
منی لێرە جێھێشت و ڕۆی بەئاسانی
پێی وابوو بەبێ ئەوبم تاڵە ژیانم
لەبیرم کردو نەشم ھێشت بگاتە بەیانی
مەجبوری خۆم ئەبێتەوە لێی گەڕێن بڕوا
وەک بەفر بۆم ئەتوێتەوە لێی گەڕێن بڕوا
ئەزانم ڕۆژێ دێتەوە لێی گەڕێن بڕوا
لای من جێی نابێتەوە لێی گەڕێن بڕوا
آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از هردی سلامی
نظرات