Hardi Salami – Tato
متن آهنگ تاتو از هردی سلامی
خۆزگه منت بویستایه شوێنم له دڵتا هه‌بوایه
بێچگه له‌من چاوی گه‌شت که‌سی تری نه‌بینیایه
خۆزگه بۆ هه‌رشوێنێک ئه‌چویت منیش له‌گه‌ڵتا بومایه
کاتێک هه‌مو سه‌یرت ئه‌که‌ن ده‌ستی منت بگرتایه
تۆ پایز ئه‌که‌یت به به‌هار دڵۆپێک ئاویش به ڕوبار
دڵم له لێدان ئه‌که‌وێت که سه‌یرم ئه‌که‌یت هه‌ندێ جار
تۆ ڕازی بیت من ئه‌مرم بۆت دنیات لێکردومه به‌خۆت
پێمخۆشه که هیچ نه‌بینم بێجگه له‌تۆو چاو و برۆت
من تامه‌زرۆی پیاسه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ تۆدا لای ئێواران
به ئارامی بۆتی بڵێم گۆرانیه‌که‌ی بۆنی باران
تاتۆ هه‌بیت تاتتۆیه‌کیت له‌سه‌ر دڵم ناسڕێیته‌وه
له به‌ختی من تاکه که‌سیت که جێگات پڕ نابێته‌وه
تۆ پایز ئه‌که‌یت به به‌هار دڵۆپێک ئاویش به ڕوبار
دڵم له لێدان ئه‌که‌وێت که سه‌یرم ئه‌که‌یت هه‌ندێ جار
تۆ ڕازی بیت من ئه‌مرم بۆت دنیات لێکردومه به‌خۆت
پێمخۆشه که هیچ نه‌بینم بێجگه له‌تۆو چاو و برۆت
آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از هردی سلامی
نظرات