Hassan Zirak – Hawarah
متن آهنگ هه واره از حسن زیرک
بۆ خۆم دوورم نایگه‌مێ که‌س نیه وه‌ڵامی ده‌مێ
ئه‌برۆی ره‌شی هیلالی که‌وتوونه ژێر په‌رچه‌مێ
سه‌بر و هۆشی لێ‌بڕیوم خستوومیه به‌حری غه‌مێ
تۆزێ په‌لکه که‌ت لاده با مانگ ده‌رچێ له ته‌مێ
هه‌واره بڵێ هه‌واره سبه‌ی ده‌چمه هه‌واری
سه‌فه‌رم دوور و درێژه چیت بۆ بێنم به دیاری
غه‌ریبم له هه‌ولێرێ چاوبازی چاوئه‌ستێرێ
یاری خۆم نه‌دیته‌وه پێم بڵێ ئه‌وڕۆ به‌خێرێ
ماچ که‌م سه‌ر کوڵمی جوانت ڕوومه‌ت گوڵی که‌نێرێ
هه‌واره بڵێ هه‌واره سبه‌ی ده‌چمه هه‌واری
سه‌فه‌رم دوور و درێژه چیت بۆ بێنم به دیاری
به‌و خودایه‌ی بێمه‌کانه ئه‌و دڵه‌م به‌حری غه‌مانه
نه‌خۆش و ده‌رده‌دارم سه‌رتۆپی کوردستانه
پێم گوت ئاوێزانت بم تا سبه‌ینێ ئه‌و ده‌مانه
وه‌کوو ماینی خۆش ته‌علیم فێری ته‌قڵه و له‌نگدانه
هه‌واره بڵێ هه‌واره هه‌ڵیاندا له‌و بێ‌خێری
من سه‌ر که‌مه سه‌ر ڕانت بمشێله شه‌نگه‌بێری
ته‌ماشای قه‌د و ئه‌ندامی مه‌غزی به‌ده‌نی دیاره
له‌سه‌ر باڵای ئه‌و ژنه با بمده‌ن له سێداره
جه‌هه‌نده‌م له منی ماڵ‌وێران هه‌ولێر بۆی حه‌که‌داره
شه‌رته تا نه‌مکوژن من دیسان ده‌ست هه‌ڵنه‌گرم له‌و یاره
هه‌واره بڵێ هه‌واره هه‌ڵیاندا له کوێستانی
ئاوری له من به‌رداوه گوڵی له کوردستانی
به‌ژن ڕێک و زۆر جوانی به ملوێنێ هه‌رزانی
له‌به‌ر ئه‌و گۆزه ده‌مرم کوڕه ناسکوڵ ده‌یبا بۆ کانی
ئاوێزانی باڵای بم کاک ئه‌حمه‌د له سلێمانی
باسکت به ژوور سه‌رم نێ خۆشه‌ویستی میوانی
هه‌واره بڵێ هه‌واره هه‌ڵیاندا له‌و بێ‌خێری
من سه‌ر که‌مه سه‌ر ڕانت بمشێله شه‌نگه‌بێری
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات