Hassan Zirak – Are Ho laiyli
متن آهنگ ئه ری هو له یلی از حسن زیرک
دیل و ئه‌سیری دوو چاوی کاڵم
حه‌قم به ده‌سته ئه‌گه‌ر بناڵم
ئه‌رێ هۆ له‌یلێ باوانم له‌یلی
ره‌حمی خێرت بێ بۆچ وا بێ‌مه‌یلی
من بووم به مه‌جنوون تۆش بووی به له‌یلی
ئه‌سیر و دیلی دوو زولفی خاوم
باوه‌ڕم پێ بکه بۆ تۆ نه‌ماوم
ئه‌رێ هۆ له‌یلێ من به له‌یلت بم
وا پیرت کردم تاکه‌ی من به مه‌یلت بم
دیل و باڵ‌به‌سته و زنجیری تۆمه
شه‌و و ڕۆژ فکری جووتێ لیمۆمه
ئه‌رێ هۆ له‌یلێ باوانم له‌یلی
ره‌حمی خێرت بێ بۆچ وا بێ‌مه‌یلی
چ خودا به‌رداره غه‌رقم که‌ی له خه‌م
مه‌یلم بده‌یه یان زۆر و یان که‌م
ئه‌رێ هۆ له‌یلێ باوانم له‌یلی
ره‌حمی خێرت بێ بۆچ وا بێ‌مه‌یلی
من بووم به مه‌جنوون تۆش بووی به له‌یلی
ئه‌سیر و دیلی دوو چاوی جوانم
ئیجازه‌م بده ئه‌مشه‌و میوانم
ئه‌رێ هۆ له‌یلێ له‌یلێ بان یاڵێ
باوه‌شێنم که ده‌ی گه‌رمه به‌لکه‌ی ده‌سماڵێ
خه‌تای من نییه چی بکه‌م دڵ بۆت ده‌ناڵێ
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات