دانلود آهنگ جه لسه از حسن زیرک به همراه متن کامل آهنگ

توضیحات

   Hassan Zirak –  Jalaseh

 

متن آهنگ جه لسه از حسن زیرک

 

 

بۆخۆم دوورم نایگەمی کەس نیه وڵامی ده‌مێ
ئەبرووی ڕەشی هیلالی کەوتوونه ژێر پەرچەمێ
سەبر و هۆشی لێ بڕیوم خستومیه بەحری خەمێ
سووچی چادرەکەت لاده با مانگ دەرچێ لە تەمێ
جه‌لسه کاری تارانێ تەڕ نابن به بارانێ باریکەی نەشمیلانێ
ناسکێ خاڵ دانه دانێ کورتێ ماڵ له بۆکانێ
با کەوشەکەت پیس نەبی پێت له سەر چاوم دانێ
قەد نەبوو بلێی دابنیشه تۆزێ بکەین ڕا و تەکبیر
سەد لەحنەت لەو حاڵاتەم دەس لە مەمکان دەکەم گیر
جا چی بو ماڵی بابم ئەتو جەحێل و ئەمن پیر
جه‌لسه کاری میاندۆاوێ پێنە و بەرەی پێناوی
کوڵمەت گوڵی سێڵاوی
بەهەشتم شەش دانگ دەنێ تەسکێ بێ باڵام ناوێ
دەگ ماڵی بابم عایشێ تۆپی تەڵای له کەوشێ
ئاوی گوڵان دەدێرێ ماندوو بووه و دەستی دەیشێ
پشتوێنەکەی کراوه لویەکی له دووی دەخشێ
دەرد و دەرمانم لێو ئاڵ کوشتومت بووکه عایشێ
جه‌لسه کاری تارانێ تەڕ نابن به بارانێ باریکەی نەشمیلانێ
ناسکێ خاڵ دانه دانێ کورتێ ماڵ له بۆکانێ
با کەوشەکەت پیس نەبی پێت له سەر چاوم دانێ

 

اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک

🎵 اهنگ توز ئه کا از حسن زیرک 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *