Karim Kaban – Taman
متن آهنگ ته مه ن از کریم کابان
هه‌ی ته‌مه‌نی پڕ ئه‌سرینم ئه‌ڕۆی ئاوڕ ناده‌ی ته‌وە
دەگه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوه‌کتا له عومری من ئه‌سڕه‌ی ته‌وە
خوزگه‌م منیش وەک په‌پوله گشت ته‌مه‌نم وه‌رزێ بووایه
دور له خه‌مو تاڵی ژیان ته‌نیا گوڵم بناسیایه
ڕێگام سه‌ودا ته‌نیایه‌و که‌سێ نایه بۆ سه‌ر دانم
ئیتر چی بکه‌م له‌م ته‌مه‌نه ته‌نا هه‌مووی په‌شیمانم
له گریانی منالیما پێکه‌نینم به خه‌م ئه‌هات
کەچی ئێستا خه‌م ده‌ریایه‌و بو که‌نارم شه‌پول ئه‌دات
له سه‌د جارە ته‌نیا جارێ زه‌رده خه‌نه دێته میوان
وەک سێبەری لای ئێواره‌ی خو‌رنشینی دار ئه‌رخه‌وان
ئه‌ی هاوڕێ‌یان چاوم نوقمی نیگارێکی پڕ به‌هاره
تاسه‌م وه‌ری به‌ڵام هێشتا خۆشەویستیم هه‌ر به داره
ئێستاش گه‌ڵای عومری گه‌نجی وەکو پاییز هه‌ڵ وه‌ریوه
کێ وەکو من ته‌مو خومار په‌نجه‌رەکه‌ی داپوشیوه
ئه‌ی ته‌مه‌نی په‌ڕ ئه‌سرینم ئه‌ڕۆی ئاوڕ ناده‌ی ته‌وە
دەگه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوه‌کتا له عومری من ئه‌سڕی ته‌وە
نظرات