Michael Mahabadi – Katanah Katanah
متن آهنگ که‌تان که‌تانه از میکائیل مهابادی
خاکی کوچه‌ی یاره‌که‌م تهکسیری شادی و ژینمه
نووری ڕوخسار و نیگاهت هێزی ئه‌ژنۆ و تینمه
بۆچی به‌م ده‌رده‌م ئه‌به‌ی خۆ خۆت ده‌زانی حاڵه‌که‌م
بۆ قژی ژاکاو و لوولت دایمه هه‌ر شینمه
گیانه هه‌ر وه‌کوو پووش و په‌ڵاش که‌وتووم له کووچه‌ی یاردا
گێژهلووکهش نامڕفێنێ چون یاره‌که‌م ئایینمه
که‌تان که‌تانه ئه‌ی هاوار ئه‌مرم که‌تانه دیده‌م که‌تانه
بێنه ماچت که‌م ئه‌ی هاوار ده‌م بچکۆلانه خاڵ دانه دانه
بێنه ماچت که‌م ئه‌ی هاوار خاڵ دانه دانه چه‌نده‌ن چه‌ن جوانه
وه‌نه‌وشه‌م ده‌چنی ئه‌ی هاوار په‌نجه‌م دا له گوڵ
شه‌وگارم شه‌ق کرد ئه‌ی هاوار نهگهیم به دڵ
که‌تان که‌تانه ئه‌ی هاوار ئه‌مرم که‌تانه دیده‌م که‌تانه
بێنه ماچت که‌م ئه‌ی هاوار ده‌م بچکۆلانه خاڵ دانه دانه
هه‌ی داد هه‌ی بێداد ئه‌ی هاوار خۆ من نه‌ماوم
وه‌ک جۆگه‌له‌ی ئاو ئه‌ی هاوار خوێن دێ له چاوم
که‌تان که‌تانه ئه‌ی هاوار ئه‌مرم که‌تانه دیده‌م که‌تانه
بێنه ماچت که‌م ئه‌ی هاوار ده‌م بچکۆلانه خاڵ دانه دانه
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از میکائیل مهابادی
نظرات