Hassan Zirak – Kizhan Dachen Mirgolan
متن آهنگ کیژان ده چنه میرگولان از حسن زیرک
کیژان ده‌چنه مێرگوڵان ئه‌ی وه‌ی مێرگینه
به‌عام ده‌چنن هه‌ڵاڵان
عاره‌ق له‌و هه‌نیه‌ی ده‌تکێ گیانه دێنه خوار ته‌ڕ ده‌که‌ن ورده خاڵان
کیژێ بێنه ماچت که‌م هه‌ی وه‌باڵ به‌ستۆی ده‌ڵاڵان
چاوی خومار و نێرگز بۆچی نایه بتبینم
کیژان ده‌چنه مێرگوڵان ئه‌ی وه‌ی مێرگینه
تێکڕا ده‌چنن بیزایه
عاره‌ق له هه‌نیه‌ی ده‌تکێ ده‌ی ده‌ی دێته خوار ته‌ڕ بوون‌خاڵی له‌یلایه
له وه‌ته‌ی ئه‌و کچم دیوه قه‌د که‌سم وه‌بیر نایه
چاوی خومار و نێرگز بۆچی نایه بتبینم
کیژان ده‌چنه مێرگوڵان ئه‌ی وه‌ی مێرگینه
تێکڕا ده‌چنن وه‌نه‌وشه
عاره‌ق له کوڵمی ده‌تکێ ده‌ی ده‌ی دێنه خوار ته‌ڕ ده‌که‌ن پانیه‌ی که‌وشه
له‌یلا له دایکت مه‌ترسه بۆم وه‌ره ده‌رکی حه‌وشه
چاوی خومار و نێرگز بۆچی نایه بتبینم
کیژان ده‌چنه نێو شاخی ئه‌ی وه‌ی نێو شاخان
تێکڕا ده‌چنن ڕێواسان
به‌یانی زاهیر ده‌کرد هاتیان بۆلام خاڵ و مامه نه‌ناسان
به پێشکه‌شی باڵات بێ گیانه هه‌موو موڵکی سناسان
چاوی خومار و نێرگز بۆچی نایه بتبینم
کیژان ده‌چنه مێرگوڵان ئه‌ی وه‌ی مێرگینه
تێکڕا ده‌چنن که‌نێرێ
عاره‌ق له هه‌نیه‌ی ده‌تکێ تک‌تک دێته خوار ته‌ڕ ده‌که‌ن خاڵی مێرێ
عاشقی چاوی له‌یلا بووم من تا ماوم به‌خێرێ
چاوی خومار و نێرگز بۆچی نایه بتبینم
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات