Mohamad Jaza – Koset
متن آهنگ کوست از محمد جزا
گه‌ر ده‌م بینی وه‌کو سۆفی چۆن ڕیشم به‌رداوه‌ته‌وه
ئاهی حه‌سره‌ت خۆزگه‌ی نه‌بوو له ده‌روونما تواوه‌ته‌وه
گه‌رده‌م بینی ده‌ست له ئه‌ژنۆ سه‌راپا ڕه‌شم پۆشیوه
وه‌ک چاوه‌ڕێی سێداره بم ڕه‌نگ و ڕوخسارم په‌ڕیوه
گه‌ر ده‌م بینی وه‌کو سۆفی چۆن ڕیشم به‌رداوه‌ته‌وه
ئاهی حه‌سره‌ت خۆزگه‌ی نه‌بوو له ده‌روونما تواوه‌ته‌وه
چاوم فرمێسکی ڵی بڕاوه دڵم وا ده‌گری به‌بێ ده‌نگ
زه‌رد و لاواز و بێ هه‌ستم وه‌کو ڕووبار و ئاوی مه‌نگ
گه‌ر ده‌م بینی وه‌کو سۆفی چۆن ڕیشم به‌رداوه‌ته‌وه
ئاهی حه‌سره‌ت خۆزگه‌ی نه‌بوو له ده‌روونما تواوه‌ته‌وه
که‌ڵکم نه‌ماوه ڕه‌فیقان به‌رگه‌ی کۆستی واناگرم
دڵم له موو باریکتره بۆ خۆم وا خه‌ریکه ده‌مرم
گه‌ر ده‌م بینی وه‌کو سۆفی چۆن ڕیشم به‌رداوه‌ته‌وه
ئاهی حه‌سره‌ت خۆزگه‌ی نه‌بوو له ده‌روونما تواوه‌ته‌وه
ڕۆژانه هه‌ر وه‌کو شێتێ بێ فکرو سه‌ر ڵی شێواوم
شه‌وانه ده‌چمه سه‌ر سه‌رین ڕوخسارت دێته به‌ر چاوم
گه‌ر ده‌م بینی وه‌کو سۆفی چۆن ڕیشم به‌رداوه‌ته‌وه
ئاهی حه‌سره‌ت خۆزگه‌ی نه‌بوو له ده‌روونما تواوه‌ته‌وه
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از محمد جزا
نظرات