Hassan Zirak – Lankoleh
متن لانکولی از حسن زیرک
له باغان ئاه و ناڵین دێ ده‌ڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی
له مه‌یخانان سه‌دای شین دێ ده‌ڵێن پیری موغان ڕۆیی
ئه‌ی دڵ ئارامی نه‌ما قوربان که ئارامی دڵان ڕۆیی
نه‌رم و نۆڵ زۆر جوانه ئه‌برۆی ماڵی که‌وانه
گوله‌ت له کێوی ئاتێ یاڕه‌ب لێیدا یه کانه
لانکۆڵی وه‌ی لانکۆڵێ لانک له دار خورمایه
وه‌ستا بێ له به‌غدایه لانکێ درووست کا بۆ له‌یلایه
ده‌ڵێ له بۆچی یار نانوێ بۆی ساز که‌ین چه‌رخ و سه‌مایه
ده‌ی بنووه ڕۆڵه بنووه له‌به‌رچی خه‌وت نایه
ده‌ک ڕۆڵه سه‌ردڵ خڕ بی باب مردوو بی یا غه‌وسی له به‌غدایه
ده‌ڕۆم ده‌چمه ڕادانه ده‌ڵێن یارم زۆر جوانه
له نێو قه‌ره‌پاپاغا نزیکه به ئێرانه
ئاوری له من به‌رداوه سه‌رتۆپی شاروێرانه
گوله‌ت له کێوی ئاتێ ڕه‌بی لێیدا یه کانه
به‌ڵکم بۆم به‌جێ بمێنێ ئه‌و سمت و ئه‌و ساتانه
نه‌خۆش و ده‌رده‌دارم بۆ ئه‌و لێوه قه‌یتانه
لانک لانک لانکۆڵێ لانک له دار هه‌نارێ
با وه‌ستا بێ له تارانێ لانک درووست کا بۆ چاوجوانێ
ده‌ڵێ له لانکدا نانووم ده‌با بۆی ساز که‌ین جۆلانێ
ده‌ک ڕۆڵه سه‌ردڵ‌خڕ بی باب مردوو بی شه‌و دره‌نگه بۆ جێ‌ژوانێ
هه‌ی ئه‌وا ڕۆژی ڕووناکه هه‌موو عاله‌م ده‌یزانێ
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات