توضیحات

Navid Zardi – Mno To

 

متن آهنگ من و تو از نوید زردی

 

تۆ هەمیشە دڵت نەرمە
دەستت گەرمە
نیگام ئەکەی چاوەکانت پڕ لە شەرمە
کە شیعری کۆنت بۆ ئەڵێم
خێرا پێم ئەڵێی لەبەرمە
هەموو ڕۆژێ شیعرێکی نوێ
وەکو فەرزێکەو لەسەرمە.
ئەم دنیایە کەشوو ماتە تۆ بێدەنگ بی
ڕوبارێ بەو وەرە بۆلام
نامەوێ گۆمی مەنگ بی
تۆ پێکەنینت لێ جوانە
شێتەبم تۆ دڵتەنگ بی
ئەزانم چۆن شێتت بکەم
ئەزانم چۆن بتهەژێنم
هەموو شتێ ئاسانە بۆم
بەڵام دڵی خۆم ئەشکێنم
جارێکی تر تۆ بگرێنم .
بێ دەستم بگرە بۆ سەما
هەڵبپەڕە لە سینەما
ئەو تۆزە هۆشەی کە هەمبو
لەم ئەوینەی تۆدا نەما
نازانم چۆن تۆ بدوێنم
دڵە جوانەکەت نەشکێنم
دایم ئەڵێی بووکە شوشەی
حەزم لێیە بتڕفێنم
لە باخیشا ژوانمان بێ
من هەر گوڵت بۆ ئەهێنم
تۆ حەز ئەکەی بەگوڵەوە
دەست لە کەمەرت ئاڵێنم
ئەزانم چۆن شێتت بکەم
ئەزانم چۆن بتهەژێنم
هەمو شتێ ئاسانە بۆم
بەڵام دڵی خۆم ئەشکێنم
جارێکی تر تۆ بگرێنم

 

آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از نوید زردی

🎵 آهنگ حسرت از نوید زردی 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *