Hassan Zirak – Mosafer Yala Mosafer Yala
متن آهنگ یالا مسافر یالا از حسن زیرک
یاڵڵا مسافر یاڵڵا ماشین ده‌چنه که‌وپه‌ڕێ
لێوئاڵ له ماشین‌دایه حه‌تمه‌ن له دووم ده‌گه‌ڕێ
دوعام بۆ بکه‌ن خودایا ماشینمان وه‌رنه گه‌ڕێ
بۆنی سوێسنه و هه‌ڵاڵان له‌گه‌ڵ گوڵی شه‌ش په‌ڕێ
له قاقای شه‌نگه بێری ده‌چن بۆ بانه‌مه‌ڕێ
شاییه زه‌ماوه‌نده هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردان ده‌گه‌ڕێ
ماڵت وێران بێ شه‌وه بۆچی منت نه‌برده‌وه
عاشقی چاوی لێوئاڵم برۆی پیوه‌سته‌ن پێکه‌وه
پێم گوت یانا بمکوژه یانا ڕه‌گه‌ڵم که‌وه
وه‌ک ماینی خۆش ئاڵاوه
تێیدا ئاوزه‌نگی بنێ و کارمامزی پێ بگێڕه‌وه
یاڵڵا مسافر یاڵڵا ماشین ده‌چنه که‌وپه‌ڕێ
بۆنی سوێسنه و هه‌ڵاڵان له‌گه‌ڵ گوڵی شه‌ش په‌ڕێ
له قاقای شه‌نگه بێری ده‌چن بۆ بانه‌مه‌ڕێ
ره‌بی ماڵت وێران بێ زوو پیرت کردم فه‌له‌ک
به کووچه‌ی‌دا هاتنه خوار ئایشێ و مریه‌م و مه‌له‌ک
له به‌غدایه بۆی دێنم گوڵ و لاچاو و کرمه‌ک
له تارانێ بۆی ده‌که‌ڕه‌م په‌شم و غه‌زال و قه‌رده‌ک
لێوئاڵێ له خۆی بدا هاڕه‌ی بڕوا حه‌وت گه‌ڕه‌ک
خزمینه مه‌مکه‌ن لۆمه شیرینه به وێنه‌ی کاڵه‌ک
ئاوری له من به‌رداوه برۆی په‌یوه‌ست و چاو به‌ڵه‌ک
یاڵڵا مسافر یاڵڵا ماشین ده‌چنه که‌وپه‌ڕێ
لێوئاڵ له ماشین‌دایه حه‌تمه‌ن له دووم ده‌گه‌ڕێ
دوعام بۆ بکه‌ن خودایا ماشینمان وه‌رنه گه‌ڕێ
بۆنی سوێسنه و هه‌ڵاڵان له‌گه‌ڵ گوڵی شه‌ش په‌ڕێ
له قاقای شه‌نگه بێری ده‌چن بۆ بانه‌مه‌ڕێ
شاییه زه‌ماوه‌نده هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردان ده‌گه‌ڕێ
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات